رادیۆی دەنگ
لەگەرمیان گەنجێک لەکاتی راوەماسی بە کارەبا، کارەبا گرتویەتی و گیانی لەدەستداوە
عەلی جەمال، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند: سێ کەس بە بەکارهێنانی مۆلیدەی کارەبایی راوەماسییان لە ئاوی روباری سیرواندا کردوە، لەئەنجامدا یەکێکیان کارەبای بەرکەوتوە و گیانی لەدەستداوە.
دەشڵێت: کەسەکە ناوی (عومران محەمەد ساڵح)ـە و تەمەنی ٢٩ ساڵە و دانیشتوی گوندی کانی کرمانجە.
ئاماژەی بەوەشکردوە پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە روداوەکە دەستپێکردوە و دو کەسەکەی تریش کە لەگەڵیدا بون بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراون و دەستیش بەسەر مۆلیدە و کەرەستەکانی دیکەشیاندا گیراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ کێشەی دەرمانخانەکانی گەرمیان پێکدێت
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاوینە؛ غەدرێکی ئاشکرا لە مامۆستا
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی ناحییەکانی گەرمیان لەکوێ زەوی وەردەگرن؟
-
-
هەواڵ
-
-
هەواڵ"شێ" گەرماکەی گەرمیانی بەتینتر کردوە
-
زۆرترین بینراوەکان