رادیۆی دەنگ
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ئامادەسازیی دەکات بۆ کردنەوەی کۆلێژێکی تەکنیکی لە ناحییەی رزگاریی سەر بە کەلار.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە رادیۆی دەنگی وت: لەماوەی رابردودا بەشێک لە دانیشتوانی ناحییەکە و رێکخراوەکانی بواری جێنۆساید داواکاریی کردنەوەی کۆلێژێکی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانیان کردوە. ئەوەش وەکو خزمەتێک بە قوربانیدانی خەڵکەکەیان.
بەگوێرەی سەرچاوەکەی رادیۆی دەنگ، وەزیری خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان رەزامەندی داوە لەسەر کردنەوەی کۆلێژێکی تەکنیکی کارگێڕی لە ناحیەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئێستا لیژنەیەکی زانستی و کارگێڕی پێکهێنراوە بۆ ئامادەسازیی کردنەوەی کۆلێژەکە کە بەرپرسانی ناحیەکە و زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان تیایدا ئەندامن.
هەر دوێنێش ئیدارەی گەرمیان بڵاویکردەوە کە سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران نوسراوی بۆ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کردوە بۆ ئەوەی ناحییەی رزگاریی لە ئیدارەی گەرمیان بکرێتە قەزا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان