رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەری گشتی گه‌شتوگوزارى گه‌رمیان ده‌ڵێت: كاركردن له كۆرنیشه‌كه‌ی کەلار به‌رده‌وامه و كارى باشى تێدا كراوه.
هێرش فه‌یزوڵڵا، به‌ڕێوبه‌رى گشتى گه‌شتوگوزارى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: به‌پێى ئه‌و به‌دواداچونه‌ى كه كردوه‌مان له‌گه‌ڵ تیمى ئه‌ندازه‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمان، كارکردن له كۆڕنیشه‌كه‌ی کەلار به‌رده‌وامە و كارى باشى تێدا كراوه.
وتیشى: له‌گه‌ڵ كۆمپانیا و ئه‌و لیژنه‌ى تیمى ئه‌ندازه‌ى حكومه‌ت كه چاودێرى پرۆژه‌كه ده‌كه‌ن كۆبوینه‌وه و سه‌ردانى پرۆژه‌كه‌مان كرد له زۆنى دو، دەرکەوت 450 مه‌تر كۆرنیشه‌كه ته‌واو بوه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئه‌و كێشانه‌ى كه هه‌بوه له نێوان كۆمپانیاى جێبه‌جێكار و ئەو هاوڵاتیانەی خان‌و و زەوییان بەری دەکەوێت، كارى له‌سه‌ر كراوه و بەمنزیکانە چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
پێشتر چالاکوانان رەخنەی ئەوەیان گرتبو کە کۆرنیشەکەی کەلار کارەکانی راوەستاوە و خاو بەڕێوەدەچێت، هاوکات رێژەی کارکردن تیایدا تەریب نییە بەو کارەی لە ڤێلاکانی پرۆژەکە دەکرێت.
قەراغ روباری سیروان لە کەلار کراوە بە چەند زۆنێکەوە و پرۆژەی وەبەرهێنانی لە جۆری نیشتەجێبون و بازرگانی و گەشتوگوزاری تێدا ئەنجام دەدرێت، هاوکات بە درێژایی روبارەکە کە لە لای قەڵای شێروانەوە هەتا بەرزاییەکانی بەردەسور دەکات، کۆرنیشێک دروست دەکرێت کە بۆ هاتوچۆ و رێڕەوی پاسکیلسواری و پیادەڕەوی بەکاردێت، لەگەڵ دروستکردنی باخچە و دانانی کوشکی گەشتیاریی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵگەرمیان؛ حاڵەتەکانی کوشتن زیاتر بون و خۆکوشتن و کوشتنی هەڵە کەمتر
-
-
هەواڵخوێندکارێکی پەیمانگا: بەبێ خواستی خۆمان براین بۆ ئاهەنگی بانگەشەی یەکێتی
-
-
هەواڵبههۆى نه‌بونى ئامێرى وه‌رگرتنى پاره موچهخۆرانى كفرى لە كه‌لار و رزگاریی موچه وه‌رده‌گرن
-
-
هەواڵخاوەنی کارگەیەک: کۆمپانیای مارینا بەناوی ئیدارەی گشتییەوە هەڕەشەم لێدەکات
-
-
هەواڵحکومەت پارە بۆ قیرتاوکردنی رێگای زانکۆی گەرمیان خەرج ناکات
-
زۆرترین بینراوەکان