رادیۆی ده‌نگ
پێش دو ساڵ شاره‌وانى كه‌لار رایگه‌یاند پاركێك به‌ناوى مام جه‌لاله‌وه له كه‌لار دروست ده‌كات، به‌ڵام تائێستا جگه له دانانى بناغه‌ى "سیاج" په‌رژینی پرۆژه‌كه، هیچ كارێكى تێدا نه‌كراوه.
رۆژى 8ـى تشرینی دوه‌می 2023، په‌یجی شاره‌وانى كه‌لار بڵاویكرده‌وه: لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی کەلاره‌وه گەورەترین پارکی خێزانی لەسنوری گەرمیان و شاری کەلار جێبەجێ دەکرێت و لە ئێستاشدا کار لە دانانی بنەڕەتی پڕۆژەکە دەکرێت.
شاره‌وانى كه‌لار ئاشكراشی كردوه: پارکەکە دەکەوێتە بەرزایەکانی بەردەسور لەتەنیشت زانکۆی گەرمیان و خۆی دەبینێتەوە لە (130) دۆنم زەوی، کە به‌وته‌ى خۆی دەبێتە گەورەترین پارکی خێزانی لەسنوری گەرمیان و شاری کەلاردا.
پاش دو ساڵ له راگه‌یاندنى ئه‌م پرۆژه‌یه، تائێستا جگه له دانانى بنه‌ڕه‌تى په‌رژینی پرۆژه‌كه، هیچ كارێك بۆ ده‌ستكردن به دروستكردنى پاركه‌كه و چاندنى نه‌مامه‌كانى نه‌كراوه و زه‌ویه‌كه‌ى به روته‌ڵی ماوه‌ته‌وه.
رادیۆی ده‌نگ له‌وباره‌وه په‌یوه‌ندیی به سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لاره‌وه كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى بێوه‌ڵام بو.
كارنه‌كردن له‌م پاركه‌دا له‌كاتێكدایه كه رۆژانه زه‌وی زیاتری شاره‌كه به‌هۆی پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنانه‌وه ده‌بنه كۆنكرێت و بینا، له‌به‌رامبه‌ردا روبه‌ری سه‌وزایی تادێت كه‌متر ده‌بێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و باخ و دارستانانه‌شى كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن، به‌هۆی ئاونه‌دان و پشتگوێخستنه‌وه خه‌ریكه وشك ده‌بنه‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 هه‌زار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وه‌رگرتنى زه‌وى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن په‌یوه‌ندیی نێوان كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌وانان پتهوبكرێت؟
-
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لە بارەی چارەنوسی فرۆشگای قوتابخانەكانەوە قسە دەكات
-
زۆرترین بینراوەکان