
رادیۆی دەنگ
بەبێ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، سەرۆک بۆ لیژنەی تیپە میللییەکانی قەزا و ناحییەکانی گەرمیان دادەنرێن، سەرۆکی لیژنەی تیپە میللییەکانی گەرمیانیش دەڵێت: لە سەرەوە و بە 'سی ڤی' دانراون، وەرزشکارێکیش دەڵێت: ترسە لە دۆڕاندنی پۆستەکان.
بەپێی نوسراوێکی سەنتەری تیپە میللییەکانی گەرمیان کە وێنەی دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، سەرۆک بۆ سەرجەم لیژنەی تیپە میللییە وەرزشییەکانی قەزا و ناحییەکان دانراوە، ئەمەش بەپێچەوانەی پێشترەوە کە بە هەڵبژاردن سەرۆکەکان دیاریی دەکران.
بەپێی نوسراوەکە، بۆ لیژنەی کەلار نیعمەت خەلیل، بۆ لیژنەی کفری جەلال محەمەد ئەمین، بەرزان عەبدولکەریم بۆ لیژنەی رزگاریی، بۆ لیژنەی باوەنور هونەر بەکر، سیروان سەعید بۆ لیژنەی سەرقەڵا و خەلیل عەبدولکەریمیش بۆ لیژنەی گردەگۆزینە دەستنیشان کراون.
لەبارەی ئەوەی چۆن ئەو سەرۆک لیژنانە دیارییکراون؟ محەمەد عەلی ئەکبەر، سەرۆکی سەنتەری تیپە میللییەکانی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: بڕیارەکە مەرکەزییە و لە سەرەوە لە سەنتەری تیپە میللییەکانی کوردستانەوە دەرچوە و بۆ هەمو کوردستانە کە سەرۆکی سەنتەرەکان بە 'سی ڤی' دادەنرێن.
سەنتەرەکانی تیپە میللییەکان لەلایەن یەکێتی نیشتمانییەوە پاڵپشتی دەکرێت و بەڕێوەدەبرێت، هەربۆیە دەنگۆیەک هەیە کە ئامانج لە گرتنەبەری ئەم هەنگاوە بۆ رێگەنەدانە بە ئەگەری دەرچونی هەر سەرۆک لیژنەیەک کە لایەنگری ئەو حزبە نەبێت.
لەمبارەیەوە محەمەد عەلی ئەکبەر، دانی بەوەدا نا کە سەنتەرەکان لەلایەن یەکێتی نیشتمانییەوە پاڵپشتی دەکرێن، بەڵام لەبارەی ئەوەی هۆکارەکە ئەوە بێت یان نا، وتی: نازانم هۆکارەکەی چییە، بەڵام هەمو سەرۆکی لیژنەکان بە شێوازی وەرگرتنی 'سی ڤی' و مەرکەزیی دادەنرێن و خودی خۆشم وەها دانراوم.
لایخۆشییەوە کەیوان محەمەد، یەکێک لەوانەی کە بەوتەی خۆی 'سی ڤی' بۆ سەرۆکی لیژنەی تیپە میللییەکانی ناحیەی رزگاریی پێشکەشکردوە و قبوڵ نەکراوە، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنی لیژنەی تیپە میللییەکان بە بڕیاری بۆردی وەرزشی یەکێتی نیشتمانیی بوە، ئەمەیش "تەنها ترسە لەوەی لە گەرمیان زۆربەی لیژنەکانیان لەدەستدەدەن".
ئەو کە وەکخۆی ئاماژەی بۆ دەکات سەر بە رەوتی (بەرەی گەل)ـن، دەشڵێت: لە ناوچەکانی دیکەش بەهۆی گەرمیانەوە هەڵبژاردن ئەنجام نادرێت، ئەمەش تەنها بۆ ئەوەی گەرمیان بە هەڵبژاردن لەدەست نەدەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵگرێبەستی کارمەندەکانی دارستانە دەستکردەکانی گەرمیان نوێکرایەوە
-
-
راپۆرتمحەمەد سابیر و 30 ساڵ کارکردن لە شانۆی مناڵان
-
-
هەواڵقایمقامی کفری لەبارەی دامهزراندنی 168 فهرمانبهره گرێبهستهكه رونکردنەوە دەدات
-
-
بەرنامەخاوەنکاران تاچەند پابەندن بە گرێبەستی کارکردنی کرێکاران؟
-
-
بەرنامەتاچەند زەمینە رەخساوە بۆ کردنەوەی کۆلێژ لە ناحیەی رزگاریی؟
-
زۆرترین بینراوەکان