رادیۆی دەنگ
پۆلیسی دارستانی گەرمیان دەڵێت لەلایەن ژمارەیەک کەسی تۆمەتبار بە راوکردن لەگەڵ مەفرەزەیەکیاندا بەشەڕهاتون و بەوهۆیەوە سکاڵایان لەسەر کەسەکان تۆمارکردوە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، شەوی ۱۹ لەسەر ۲۰ـی ئەم مانگە، دوای ئەوەی مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان دوای ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پاترۆڵ کەوتون و ویستویانە بە تۆمەتی راوکردن دەستگیریان بکەن، بەڵام کەسەکان خۆیان ونکردوە.
دواتر کەسەکان کە ژمارەیان چوار کەس بوە، ئۆتۆمبیلێکی تر کە دو کەسی تێدابوە، دەکەون لەگەڵیان و لە سەر پردی گوندی تازەدێ بەر مەفرەزەیەکی دیکەی پۆلیسی دارستان دەکەون و گرژی و ئاڵۆزی و دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا رودەدات، پاشان شەش کەسەکە رۆشتون.
هاشم عەلی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، جەختی لە روداوەکە کردەوە و بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: مەفرەزەیەکمان توشی هەندێک تۆمەتبار بون کە رێگریان لە پۆلیسەکانمان کردوە، پۆلیسەکانیشمان سکاڵای یاساییان تۆمار کردوە.
وتیشی: ئێمەش نوێنەری یاسایی بەڕێوبەرایەتی دەنێرینە دادگا، هاوکات ئەگەر پۆلیسەکانیش لەو خەڵکە خۆشبن، ئەوا هەر وەکو مافێکی گشتی دۆسیەکەیان لەسەر دەمێنێتەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کەسێک لەو کەسانەی سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە، کارمەندی دەزگا ئەمنییەکانە.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان وتی: ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانیان لامانە و دامانە بە دادگا و فەرمانی دەستگیرکردنیان لەلایەن دادگاوە بۆ دەرچوە.
- دوایین بابەتەکان
-
بەرنامەرێکخراوەکان چۆن دەتوانن کۆمەڵگا هۆشیار بکەنەوە؟
-
-
هەواڵگەرمیان؛ حاڵەتەکانی کوشتن زیاتر بون و خۆکوشتن و کوشتنی هەڵە کەمتر
-
-
هەواڵخوێندکارێکی پەیمانگا: بەبێ خواستی خۆمان براین بۆ ئاهەنگی بانگەشەی یەکێتی
-
-
هەواڵبههۆى نهبونى ئامێرى وهرگرتنى پاره موچهخۆرانى كفرى لە كهلار و رزگاریی موچه وهردهگرن
-
-
هەواڵخاوەنی کارگەیەک: کۆمپانیای مارینا بەناوی ئیدارەی گشتییەوە هەڕەشەم لێدەکات
-
زۆرترین بینراوەکان