رادیۆی دەنگ
نزیکەی 20 مامۆستای گرێبەست لە گەرمیان، چوار مانگە موچەیان وەرنەگرتوە، یەکێک لەو مامۆستایانەش دەڵێت: پێمان وتراوە لە بەغداوە بڕیارێک دەرچوە بۆ ئەوەی ناومان لە لیستی موچە دەربکەن.
یەکێک لەو مامۆستا گرێبەستانە کە نەیویست ناوی بهێنرێت، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئێمە نزیکەی 20 مامۆستاین و لە جێگادانانمان بۆ کراوە لەبری کۆمەڵێک مامۆستا کە گواستنەوەیان کردوە بۆ خوێندنی باڵا.
وتیشی: لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە بڕیارە موچەمان پێبدرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا کە چوار مانگە موچەمان وەرنەگرتوە.
بەوتەی ئەو مامۆستایە، لە بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیانەوە پێیانوتراوە لە بەغداوە بڕیاردراوە کە جارێ ناوی هیچ فەرمانبەرێکی نوێ نەخرێتە لیستی موچەخۆرانەوە، بەڵام وەکخۆی وتی: "ئەوە چوار مانگە هێشتا نازانین کەی ناومان دەخرێتە لیستەکەوە و کەی موچە وەردەگرین".
رادیۆی دەنگ بۆ سۆراغی ئەم کێشەیە، پەیوەندی بە عەدنان حسێن- بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان بە وەکالەتەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکەی بێوەڵام بو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنازانرێت كهى سایلۆى گهرمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا دهكرێتهوه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
-
هەواڵبانكى گهرمیان: دانانى ئامێرى ATM ئهركى ئێمه نییە
-
-
راپۆرتحەوت ساڵ لە لوتکە؛ گروپی شاخەوانی گەرمیان چۆن بوە ناسنامەی تەندروستی و بەردەوامی؟
-
-
هەواڵبازاڕی مێژویی قەیسەری کفری مەترسی لەناوچونی یەکجاریی لەسەرە
-
زۆرترین بینراوەکان