
رادیۆی دەنگ
دارستانە دەستکردەکەی کەلار لەسەرەتای ئەمساڵەوە ئاو نەدراوە، بەڕێوبەری دارستان و پاوانی گەرمیانیش دەڵێت: بەهۆی نەبونی کارمەندەوەیە.
رەشید بەکر، بەڕێوبەری دارستان و پاوانی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لەسەرەتای ئەمساڵەوە دارەکانی دارستانی دەستکردی هەژار لە کەلار ئاو نەداوە، چونکە حکومەت گرێبەستی کارمەندەکانی تازە نەکردەوە.
وتیشی: دارستانەکە دو کارمەندی هەیە بە گرێبەست، تائێستاش رەزامەندی گرێبەستی ئەنجومەنی وەزیرانمان بۆ نەهاتوەتەوە، بەڵام هەر کێشەکە تەنها لای ئێمە نییە، بەڵکو لەزاخۆوە تاکو خانەقین وەهایە.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بۆ رادیۆی دەنگ نێردراون، داری نێو دارستانەکە بێ ئاون و هەندێکیشیان وشکبونەتەوە.
دارستانی دەستکردی هەژار لە کەلار، دەکەوێتە پشت کەمپی زانکۆی گەرمیان لە بەرزاییەکانی بەردەسور، بەروبەری دارستانەکە (۳۰۰) دۆنم زەویە و (۲٦) هەزار داری تێدایە.
ئهو دارستانه به تهنیا نییه كه مهترسی لهناوچونى ههیه، بهڵكو پێنج دارستانى دیكه ههمان مهترسییان لهسهره.
رەشید بەکر، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی دارستان و پاوانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بهههمان هۆكار (نوێنەکردنەوەی گرێبەستی کارمەندان لەلایەن حکومەتەوە)، پێنج دارستانى دیكه جگه لهوهى كهلار، مهترسی لهناوچونیان لهسهره.
وتیشی: ئاونهدانى دارستانهكان، بوەتە هۆکاری سستبون و زەردبونی دارەکان و چەند دارێکیشمان بەرەو لەناوچون دەچن، ئەگەر بەمجۆرەش بەردەوامبێت ئەگەری هەیە دارستانەکان بەتەواوی لەناوبچن.
باسی لەوەشکرد: هیچ بەرچاوڕونیەکیش نیە کەی ئەو گرێبەستانە نوێ دەکرێنەوە و گرفتیان نامێنێت.
لەگەرمیاندا شەش دارستانی دەستکرد هەن (سیان لە کەلار و رزگاریی، سیان لە کفری)، فراوانترینیان دارستانی هەژارە لە کەلار.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ13 كارگهی چهو و لم له گهرمیان كراونهته كهساره
-
-
هەواڵله ناحیهی رزگاریی تهنیا 3 گهڕهك قیرتاو كراون
-
-
هەواڵ"دواى تهواوبونى 80%" كارهكانی پاڵاوگهی ئاوی باوهنور راگیراوه
-
-
هەواڵکارەبای گەرمیان: 170 کارمەندمان خانەنشین بون و کارمەندی دیکە ناخرێنە شوێنیان
-
-
هەواڵلەگەرمیان لەدوای 12 ساڵییەوە رێگە بە مناڵانی ئۆتیزم نادرێت لە سەنتەرەکاندا راهێنانیان پێبکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان