
رادیۆی ده‌نگ
دواى ئه‌وه‌ى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان بڕیاریدا هه‌مو پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبون ده‌بێت یه‌كه‌ى چاره‌سه‌رى ئاوی قورسی تێدابێت، به‌ڵام به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ ناكات و ده‌ڵێت: تێچو و كارمه‌ندى زۆری ده‌وێت.
له سه‌ره‌تاى ساڵی 2023، به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان نوسراوێكى ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبون كرد له سنوره‌كه‌دا به‌مه‌به‌ستى دانانى یه‌كه‌ى چاره‌سه‌رى ئاوی قورس، كه ئه‌مه‌ش به‌پێی بڕیارێكى پێشوى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان.
به‌ڵام له نوێترین بڕیاری دا، به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت كار به‌و بڕیاره‌ى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان ناكات و له بری دانانى یه‌كه‌ى چاره‌سه‌ر، ئاوه‌ڕۆی سندوقی دروست ده‌كه‌ن.
له‌وباره‌وه، هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆی ده‌نگ وتى: یەکێک لە هۆکارەکان وامان لێدەکات کاربکەین لەسەر ئەوەی ئاوه‌ڕۆی پرۆژه‌كان بکرێت بە سندوقی، ئەوەیە ئەگەر یه‌كه‌ى چاره‌سه‌رى ئاوى قورس دابنه‌ین ئه‌وا کارمەندی دەوێت و لە هەر پرۆژەیەک پێویستە چەند کارمەندێک دانەین بۆ كاركردن و سیانە كرد.
وتیشی: هاوكات کارەباکەیشی زۆر زۆرە، پرۆژەی مامۆستایان دایناوە، کارەباکەی ئەمەندە زۆر خەرج دەکات كه ئه‌گه‌ر دابەشی بکەی بەسەر ماڵەکاندا هەر ماڵێک 13 هەزار دیناری بۆ دێتەوە، بۆیە ناچارین بیکەین بە سندوقی.
له‌و پرۆژه نیشته‌جێبونانه‌ى كه له كه‌لار دروستكراون، ته‌نها یه‌ك دانه‌یان یه‌كه‌ى چاره‌سه‌رى ئاوی قورسی هه‌یه، ئه‌ویش پرۆژه‌ى به‌هه‌شتى كه‌لار "شاری مامۆستایان"ـه، پرۆژه‌كانى تر په‌یوه‌ست كراون به تۆڕی ئاوه‌ڕۆی كه‌لار و دو پرۆژه‌شیان كه بان سیتی و لانه سیتین، نه یه‌كه‌ى چاره‌سه‌ریان هه‌یه و نه په‌یوه‌ستیش كراون به تۆڕی ئاوه‌ڕۆوه، به‌ڵكو چاڵاوى گه‌وره به ته‌نیشت پرۆژه‌كه‌وه دروستكراوه و ئاوهڕۆكهى تێدا گلدراوه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش بوه‌ته مایه‌ى دروستبونى بۆنێكى ناخۆش له‌و ناوچه‌یه‌دا.
یه‌كه‌ى چاره‌سه‌ر، بریتییه له پرۆژه‌یه‌ك كه سه‌رجه‌م ئاوه‌ڕۆی پرۆژه‌كه كۆده‌كاته‌وه و ده‌یپاڵێوێت و ئاوه‌كه‌ى پاش پاڵاوتن به‌كارده‌هێنرێته‌وه بۆ ئاودانى سه‌وزایی و پاشماوه‌كانى تریشی ده‌كرێت به ماده‌ى دۆستی ژینگه كه به فڕێدانى زیانى نابێت.
له‌ئێستادا جیهان ئه‌م سیسته‌مه به‌كارده‌هێنێت، چونكه تێكهڵبونى ئاوه‌ڕۆ به سه‌رچاوه‌ى ئاو وه‌ك له كوردستاندا هه‌یه، مه‌ترسی و لێكه‌وته و زیانى زۆری ته‌ندروستى و ژینگه‌یی هه‌یه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ13 كارگه‌ی چه‌و و لم له گه‌رمیان كراونه‌ته كهساره
-
-
هەواڵله ناحیه‌ی رزگاریی ته‌نیا 3 گه‌ڕه‌ك قیرتاو كراون
-
-
هەواڵ"دواى ته‌واوبونى 80%" كاره‌كانی پاڵاوگه‌ی ئاوی باوه‌نور راگیراوه
-
-
هەواڵکارەبای گەرمیان: 170 کارمەندمان خانەنشین بون و کارمەندی دیکە ناخرێنە شوێنیان
-
-
هەواڵلەگەرمیان لەدوای 12 ساڵییەوە رێگە بە مناڵانی ئۆتیزم نادرێت لە سەنتەرەکاندا راهێنانیان پێبکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان