رادیۆی دەنگ
فیلمی "دەنگی گوێز" کە فیلمێکی کوردییە، لە بیستودوهەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی ئەوروپا لە وڵاتی فەرەنسا بەشدارە.
رزگار فەقێ، بەڕێوبەری بەرهەمی فیلمەکە، بە رادیۆی دەنگی وت: 43 فیلم لە چەندین وڵاتی جیاوازەوە هەڵبژێردراون بۆ بەشداریی لە فیستیڤاڵەکەدا، ئێمە تاکە فیلمین لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە بەشدارییمان کردوە.
لەبارەی ناوەڕۆکی فیلمەکەشەوە، وتی: فیلمەکە باس لە پێداگیریی مناڵێک دەکات بۆ بەدیهێنانی خەونەکەی کە فێربونی مۆسیقایە، شوێنی رودانی فیلمەکەش گوندێکی کوردستانە.
ئەم فیلمە کە لە ژانری کورتە فیلمە، ماوەکەی 7 خولەک و 35 چرکەیە و سیناریۆ و دەرهێنانی (ساوات غالب)ـە و لەلایەن (لەرێ رزگار، رەنج سەڕاج و میترا خوسرەو) نواندنی تێداکراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ کێشەی دەرمانخانەکانی گەرمیان پێکدێت
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاوینە؛ غەدرێکی ئاشکرا لە مامۆستا
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی ناحییەکانی گەرمیان لەکوێ زەوی وەردەگرن؟
-
-
هەواڵ
-
-
هەواڵ"شێ" گەرماکەی گەرمیانی بەتینتر کردوە
-
زۆرترین بینراوەکان