رادیۆی دەنگ
بەپێی فەرمانێکی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیارە بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان بگۆڕدرێت و لە جێگەی د. سیروان محەمەدـی بەڕێوبەری ئێستا، د. محەمەد ئازاد دەستبەکاربێت.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، پۆستەکە هەر لای بزوتنەوەی گۆڕان دەمێنێتەوە، بەوپێیەی بەڕێوبەری نوێ کاندیدی مەکۆی کەلاری بزوتنەوەکە بوە و لەساڵی پارەوە نوسراوی دەستبەکاربونی بۆ بەرزکرابوەوە.
بڕیارە لەم رۆژانەدا دەستاودەستکردنی پۆستەکە بە ئامادەبونی نوێنەرانی وەزارەتی تەندروستی بەڕێوەبچێت.
د. سیروان محەمەد (لای چەپی وێنەکە)، لە ساڵی ٢٠١٥ و لەچوارچێوەی رێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی و یەکگرتو و کۆمەڵ بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی حکومەتی خۆجیی سلێمانی، وەکو بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان دەستبەکاربو کە یەکێک بو لەو ٩ پۆستەی گۆڕان لە سنوری گەرمیاندا وەریگرت.
د. محەمەد ئازاد (لای راستی وێنەکە)، پزیشکی دەرمانسازە و بەڕێوبەری کۆگای دەرمانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیانە و پێشتریش بۆ ماوەیەک بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب بوە لە کەلار.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەخشەدانانی گەرمیان: نەخشەی قۆناغی دوەمی زەوی فەرمانبەرانی رزگاریی لە قۆناغی کۆتاییە
-
-
هەواڵوەڵامی داواکاریی بە پارێزگابونی خانەقین نەدراوەتەوە
-
-
راپۆرتقەیرانی زانیاری لە گەرمیان؛ بۆچی فەرمانگەکان بەدەم رۆژنامەنوسانەوە نایەن؟
-
-
هەواڵ٥٥٠ دۆنم زەوی درا بە کۆمپانیایەک لەبەرامبەر دروستکردنی دارستانێک کەچی دارستانەکەیشی دروستنەکردوە
-
-
هەواڵنەخشەدانانی گەرمیان: زەوی فەرمانبەرانی کەلار مەترسی لافاوی لەسەر نییە
-
زۆرترین بینراوەکان