رادیۆی دەنگ
لە ناحیەی رزگاریی سەر بە کەلار ۱٥ سەر ئاژەڵ بە ڤایرۆسێک مرداربونەوە، بەڕێوبەری ڤێتەرنەری رزگارییش دەڵێت: تەنها ئاژەڵە قاچاخەکان توشی ئەم ڤایرۆسە دەبێت.
سۆران خەلیل، بەڕێوبەری ڤێتەرنەری رزگاریی، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: 15 سەر ئاژەڵ لە جۆری گوێرەکە مرداربونەتەوە، قسەمان لەگەڵ شارەوانی کردوە و لەچاڵمان ناون.
رونیکردەوە: ئەم ڤایرۆسە داویەتی لەو ئاژەڵانە پێی دەڵێن "تەبەق"، ڤایرۆسەکە دەدات لە دڵی ئاژەڵەکە وەکو جەڵدەیەکە و دڵی دەوەستێنێت، توشی ئاژەڵی بچوک دەبێت وەکو گوێرەکە، بەرخ و کار و دەیانکوژێت، ئەژەڵانی دیکەش توش دەبن، بەڵام بە دەرزیی چارەسەر دەبن.
وتیشی: نزیکەی سێ مانگە ئەم نەخۆشییە هەیە و بڵاوبوەتەوە، توشی ئاژەڵی خۆماڵی نابێت وەکو عەرەبی و کوردی، تەنها توشی ئاژەڵی بە قاچاخ هاتو دێت وەک جۆرجی و بەڕازیلی و چەند جۆرێکی تر.
باسی لەوەشکرد: ئەم ئاژەڵانە بەقاچاخ دێن، لەسەر ئاستی وەزارەت هاوردەکردنیان قەدەغەکراوە، بەڵام هیچ رێکارێک نەگیراوەتەبەر و رێگری نەکراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە چەند حاڵەتێکی نەخۆشی تای خوێنبەربون لە ناوچەکانی دەوروبەری گەرمیان وەکو پارێزگاکانی کەرکوک و دیالە بڵاوبونەتەوە.
لەبارەی پەیوەندی تای خوێنبەربون بە نەخۆشی تەبەقەوە، بەڕێوبەری ڤێتەرنەری رزگاریی وتی: ئەم ڤایرۆسە پەیوەندی بە تای خوێنبەربونەوە نییە و ناگوێزرێتەوە بۆ مرۆڤ، بەڵکو تەنها لە ئاژەڵەوە بۆ ئاژەڵ دەگوازرێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵقوتابخانەکانی رزگاریی هەنگاو بۆ سێ دەوامی دەنێن
-
-
هەواڵکشتوکاڵی گەرمیان: چاندنی زەعفەران لەگەرمیان سەرکەوتو بو
-
-
هەواڵباران و لافاو دانانی ئامێری ATMـی لە کفری دواخست
-
-
هەواڵراستی دەستگیرکردنی بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان
-
-
هەواڵدواین بڕیاری فۆرمی خۆراک بۆ ئەوانەی نەشتەرگەریی جوانکارییان کردوە
-
زۆرترین بینراوەکان