رادیۆی دەنگ
بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبون لە کەلار، ئەمڕۆ و لە رۆژی جیهانی کرێکاراندا کاریان بە کرێکاران کرد، لەکاتێکدا بەپێی بڕیارێکی حکومەت دەبوایە ئەمڕۆ پشو بێت بۆ کرێکاران.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ کە لەزاری چەند کرێکارێکەوە وەریگرتوە، پرۆژەی نیشتەجێبونی جاف سیتی لە کەلار، شەوی رابردوکرێکارەکانی ناچارکردوە کە ئەمڕۆ بگەڕێنەوە بۆ کارکردن، هەرچەندە رۆژی جیهانی کرێکارانە دەبێت کرێکاران لەم رۆژە پشو بدەن.
ئاسۆ عەبدوڵڵا، خاوەنی پرۆژەی جاف سیتی لە کەلار، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: بەشێک لە کرێکارەکانمان تاوەکو کاتژمێر ۱۲ـی نیوەڕۆ کاردەکەن و دواتر دەیانێرینەوە بۆ ماڵەوە.
وتیشی: بەهۆی پێویستی کارەکەوە بوە، چونکە هەندێک کارمان هەبوە نەدەبوایە راگیرایە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 ههزار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وهرگرتنى زهوى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن پهیوهندیی نێوان كۆمهڵی مهدهنی و رۆژنامهوانان پتهوبكرێت؟
-
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لە بارەی چارەنوسی فرۆشگای قوتابخانەكانەوە قسە دەكات
-
زۆرترین بینراوەکان