رادیۆی دەنگ
بەشێک لە دانیشتوانی پرۆژەی نیشتەجێبونی مامۆستایان لەکەلار، کارەبایان لێدەکوژرێتەوە بەهۆی ئەوەی پارەی خزمەتگوزارییان نەداوە، نوێنەری پرۆژەکەش دەڵێت: بڕینی کارەبا و ئاو یاساییە ئەگەر پارەی خزمەتگوزاری نەدەیت.
بەپێی وتەی هەندێک دانیشتوی پرۆژەی شاری مامۆستایان "بەهەشتی کەلار" کە پەیوەندییان بە رادیۆی دەنگەوە کردوە، ئیدارەی پرۆژەکە کارەبای مۆلیدەی لێبڕیوین بەهۆی ئەوەی پارەی خزمەتگوزارییان نەداوە.
لەبەرامبەردا، سەردار ئەحمەد، نوێنەری پرۆژەی مامۆستایان، بە رادیۆی دەنگی وت: ئێمە پرۆژەیەکی وەبەرهێنانین، پابەندین بە گرێبەستێک لە نێوان کۆمپانیا و بەشداربواندا، کە لەبری پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کۆمەڵێک یاسا و رێنمایی هەیە هەردولا دەبێت جێبەجێی بکەن.
دەشڵێت: بەپێی گرێبەستەکە کە بەئاگاداری لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە، لە بەندی پێنجی گرێبەستەکەدا هاتوە هەر بەشداربویەک ئامادەنەبو پارەی خزمەتگوزاریی بدات، کۆمپانیا پاش ئاگادارکردنەوەی، ئەتوانێت ئاو و کارەباکەی ببڕێت.
جەختی لەوەشکردەوە: "هەمو رێکارەکان یاسایین و هیچ ناچارکردن و نایاساییەک لە پرسەکەدا نییە".
ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر لە پرۆژەی بان سیتی لە کەلار کارێکی هاوشێوە ئەنجامدرا، کاتێک بەهۆی پێنەدانی قیستەوە کارەبای مۆلیدە لە چەند هاوڵاتییە کوژێنرایەوە، بەڵام هەر ئەوکات بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان ئیدارەی پرۆژەکەی ئاگادارکردەوە کە کارەکە نایاساییە و نابێت لەبەرامبەر پێنەدانی قیست و پارە، کارەبای کەس ببڕدرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵقیرتاوکردنی شەقامی پاسپۆرت لەکەلار وەستاوە و حکومەت هۆکارەکەیە
-
-
بەرنامەرێکخراوەکان چۆن دەتوانن کۆمەڵگا هۆشیار بکەنەوە؟
-
-
هەواڵگەرمیان؛ حاڵەتەکانی کوشتن زیاتر بون و خۆکوشتن و کوشتنی هەڵە کەمتر
-
-
هەواڵخوێندکارێکی پەیمانگا: بەبێ خواستی خۆمان براین بۆ ئاهەنگی بانگەشەی یەکێتی
-
-
هەواڵبههۆى نهبونى ئامێرى وهرگرتنى پاره موچهخۆرانى كفرى لە كهلار و رزگاریی موچه وهردهگرن
-
زۆرترین بینراوەکان