رادیۆی دەنگ
مۆڵەتی چارەسەرکردنی دوکەڵی کارگەکەی سەرقەڵا کۆتایی هات، بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیانیش دەڵێت: کارگەکە کێشەکەی چارەسەر کرد.
كارگهى قهیوان ستیل، كارگهیهكى بهرههمهێنانى ئاسنه له ناحیهى سهرقهڵاـى سهر به قهزاى كفری، لهماوهكانى رابردودا چهند گرته ڤیدیۆییهك بڵاوكرایهوه كه دەریدەخات دوكهڵی كارگهكه تێكهڵ به ئاسمان دهبێت، هەر ئەوکات چالاکوانان لەسەر بابەتەکە بەدەنگ هاتن و فەرمانگەی داواکاری گشتیش سکاڵای دژ بە کارگەکە جوڵاند، هاوکات فەرمانگەی ژینگەی گەرمیانیش رایگەیاند کە مۆڵەتی بە کارگەکە داوە هەتاوەکو ۲٨ـی ئەم مانگە کێشەکە چارەسەر بکات.
دوێنێش ئەو مۆڵەتەی فەرمانگەی ژینگە بە کارگەکەی دابو، تەواو بو.
لەوبارەوە، د. دورەید سەلیم، بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: دوای پێدانی مۆڵەت پاڵپشت بە یاسا و رێنماییەکان، دوێنێ مۆڵەتەکەیان کۆتایی هات، بۆیە هەر دوێنێ لیژنەی پشکنین و چاودێریی فەرمانگەکەمان سەردانی کارگەکەی کرد.
وتیشی: دوای پشکنین دەرکەوت کە کارگەکە گرفتەکەی چارەسەر کردوە، بەنوسراوی فەرمیش ئێمەی ئاگادارکردوەتەوە کە کارگەکە سەرجەم کارەکانی فلتەرەکانی تەواو کردوە و سیستەمەکەشی خستوەتە ژێر رێنمایی و چاودێریی ۲ کەسی پسپۆڕەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 ههزار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وهرگرتنى زهوى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن پهیوهندیی نێوان كۆمهڵی مهدهنی و رۆژنامهوانان پتهوبكرێت؟
-
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لە بارەی چارەنوسی فرۆشگای قوتابخانەكانەوە قسە دەكات
-
زۆرترین بینراوەکان