رادیۆی دەنگ
یەکێتی نیشتیمانی بڕیاری داوە ژمارەی مەڵبەند و کۆمیتەکانی کەمبکاتەوە، وتەبێژی مەڵبەندی گەرمیانیش دەڵێت: بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت و لێرەش کۆمیتەکان کەمدەکرێنەوە.
رۆژی ۲۷ـی ئەم مانگە، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبویەوە و چەند بڕیارێکیدا، لەوانە: ژمارەی مەڵبەندەکانی ئەو حیزبە کەمکرایەوە بۆ ۱۱ مەڵبەند، کۆمیتەکانیش لە ١٨٢ کۆمیتەوە کەمکرانەوە بۆ ٨٢.
عەلی دەروێش، وتەبێژی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: ئەو پرۆژەیە گەرمیانیش دەگرێتەوە و بڕیار لەسەر پرۆژەکە دراوە و چاوەڕێ دەکەین لیژنەی بۆ پێکبهێنرێت و دەستبەکارەکانی بکرێت.
وتیشی: وردەکاری کارەکە دیارنییە بەوەی ژمارەی کۆمیتەکانمان بۆ چەندێک کەمدەکرێنەوە، بۆ نمونە سێ کۆمیتەمان هەیە تایبەتن بە ناوچە دابڕێنراوەکان لەوانەیە بخرێنەسەر مەڵبەندی خانەقین، هەروەها ئەو شوێنانەی کە کۆمیتەکانیان لێکەوە نزیکن دەکرێنە یەک کۆمیتە.
مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی لە قەزای کەلار ۲ کۆمیتە و سێ ناوەندی هەیە، هاوکات لە کفری و تەواوی ناحیەکانی گەرمیانیش کۆمیتەی هەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنازانرێت كهى سایلۆى گهرمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا دهكرێتهوه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
-
هەواڵبانكى گهرمیان: دانانى ئامێرى ATM ئهركى ئێمه نییە
-
-
راپۆرتحەوت ساڵ لە لوتکە؛ گروپی شاخەوانی گەرمیان چۆن بوە ناسنامەی تەندروستی و بەردەوامی؟
-
-
هەواڵبازاڕی مێژویی قەیسەری کفری مەترسی لەناوچونی یەکجاریی لەسەرە
-
زۆرترین بینراوەکان