رادیۆی دەنگ
ئه‌و ناوانه‌ى كه پێشتر بۆ وه‌رگرتنى شوقه‌ى كه‌مده‌رامه‌تان له گه‌رمیان راگەیەنرابو، هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه؛ بهرێویهرى بەڕێوبەرایەتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: وه‌زاره‌ت ئەو کارەی کردوە.
پشتیوان عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: پێشتر ئەو یه‌كانه‌ی بۆ کەمدرامەتان لە گەرمیان دروستکرابو، یهكلاكرابویەوە بۆ كۆمه‌ڵێك كرێنشین و كه‌مده‌رامه‌ت، به‌ڵام ساڵى رابردو وه‌زاره‌تمان ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه و له رێگه‌ى لینكێكى ئەلیکترۆنی ئۆنلاینی تایبه‌ته‌وه رایگەیاند كه دەبێت ناوى نوێ تۆماربكرێتهوه به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه 10 ساڵ پێش ئێستا ئه‌و ناوانه یه‌كلاكراونه‌ته‌وه و ئێستا گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هاتوه و تیایاندا هه‌یه مردوه یان بوه به خاوه‌نى خانوى خۆى.
وتیشى: له كه‌لار 144 یه‌كه هەیە كه له رێكارى ته‌واوبوندایه و له قه‌زاى كفریش 36 یه‌كه هەیە كه %98ـی كاره‌كانیان ته‌واو بوه و تایبه‌ته به كه‌مده‌رامه‌تان.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: له‌سه‌ر ئاستى كوردستان وه‌زاره‌تی ئاوەدانکردنەوە كارى له‌سه‌ر شێوازی دابەشکردنی یەکەکان كردوه و په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه نه‌بوه، ئێمه ئه‌وه‌ى له‌سه‌رمان بوه به‌و كه‌سانه‌مان وتوه كه پێشتر سودمه‌ندبون و ناوه‌كانیان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، كه جارێكى تر ئه‌و فۆرمه پڕبكه‌نه‌وه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ناوه‌كان به لیستێك و به‌پێى خاڵبه‌ندى گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له ئیداره‌ى گه‌رمیانه، داواشکراوە بە لیژنە کەسانە وردبینیان تێدابكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت شایسته‌ن یاخود نا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنازانرێت كه‌ى سایلۆى گه‌رمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا ده‌كرێته‌وه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
-
هەواڵبانكى گه‌رمیان: دانانى ئامێرى ATM ئه‌ركى ئێمه نییە
-
-
راپۆرتحەوت ساڵ لە لوتکە؛ گروپی شاخەوانی گەرمیان چۆن بوە ناسنامەی تەندروستی و بەردەوامی؟
-
-
هەواڵبازاڕی مێژویی قەیسەری کفری مەترسی لەناوچونی یەکجاریی لەسەرە
-
زۆرترین بینراوەکان