
رادیۆی دەنگ
لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی ئاینی کوردستان داوای بەرچاوڕونی لە سکرتاریەتی یەکێتییەکەیان دەکات لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لە بڵاوبونەوەی "ئاینی ئیبراهیمی" دەکەن.
لە نوسراوێکدا کە ئەمڕۆ لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی ئاینی کوردستان بۆ مەکتەبی تەنفیزی یەکێتییەکەیان ناردویانە، داوادەکەن بەرچاوڕونییان پێبدرێت سەبارەت بە مەراسیمی رۆژی نزای نیشتمانی لە شاری هەولێر و ئەو دەنگۆیانەی کە گوایە ئەم بۆنەیه پەیوەندی هەیە بەوەی کە ناسراوە بە "ئاینی ئیبراهیمی".
رۆژی ٢٣ـی ئەم مانگە، مەراسیمی رۆژی نزای نیشتمانی لە هەولێر بەڕێوەچو کە وەک راگەیەنراوە بۆنەیەکە بۆ قوڵکردنەوەی گیانی پێکەوە ژیان و یەکترقبوڵکردنی ئاینی، دواتر دەنگۆی ئەوە بڵاوبویەوە کە مەراسیمەکە بۆ برەودان بوە بەو ئاینەی کە بە "ئیبراهیمی" ناسراوە.
ئاینی ئیبراهیمی، دەستپێشخەرییەکە کە چەند ساڵێکە ناوی هاتوەتە ناوانەوە و خۆی لە یەکگرتنی هەرسێ ئاینی: (ئیسلام، مەسیحی و جو)دا دەبینێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدوای ساڵێک هێشتا چاکسازیی رێگای گوندێکی گەرمیان تەواو نەکراوە
-
-
یەکەی هەڵبژاردنههڵبژاردن لهگهرمیان؛ پارتى زۆرترین كاندیدی ههیه و یهكێتیش چاوی له دهرچونى كاندیدهكانێتى
-
-
راپۆرتهۆڵهکانی کهلار پڕ بون له ژنانی وهرزشكار
-
-
هەواڵجارێکی تر بۆ داننان بە زانکۆی گەرمیان شاندێک دەچێتە بەغدا
-
-
هەواڵرەوتی هەڵوێست بارەگا لەکەلار دەکاتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان