رادیۆی دەنگ
دواى ئه‌وه‌ى بە هاوکاری خێرخوازان به‌شى پشكنینى پێشوه‌خته‌ى نه‌خۆشییەکانی گرێ و شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك له نەخۆشخانەی گشتی كفرى كرایه‌وه، به‌ڵام كاره‌كانى وه‌كپێویست نیه، به‌رێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌کە ده‌ڵێت: دوای بەشدارییکردنه ستافهكهى لە راهێنانێك، ده‌ست بهكاردهکەنەوە.
سامان سه‌رتیپ، به‌ڕێوبه‌رى نهخۆشخانەى گشتی شه‌هید خالد گه‌رمیانى له قه‌زاى كفرى، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: كاره‌كانى به‌شى پشكنینى پێشوه‌خته‌ى نه‌خۆشییەکانی گرێ و شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك وه‌كپێویست نیه له ئێستادا و به كه‌مى كارمان كردوه.
ده‌شڵێت: هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه ستافهكهى 3 كەسن کە بڕیارە هەتا ناوەڕاستی مانگی داهاتو بەشداریی لە راهێنانێكى تایبه‌ت به‌و به‌شه بکەن و کە گه‌ڕانه‌وه كاره‌كان به چڕى ده‌ست پێده‌كات.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: تاوه‌كو ستافهكهى دهگهڕێتهوهكارهكانى ئه‌و به‌شه راده‌گیرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، بەشەکە بە بڕی ١٢٥ ملیۆن دینار لەسەر بودجەی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان کەرەستە و ئامێرەکانی کڕدراوە کە بریتین لە ئامێری مامۆگرافی و سۆنەر و پاشکۆکانیان و روپۆشی قوڕقوشم، هاوکات لەسەر ئەرکی خێرخواز دو ژور بۆبەشەکە بە بڕی ٤ هەزار دۆلار دروستکراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە: به ئۆنلاینكردنى پرۆسه‌ى خوێندن سه‌ركه‌وتو نییە
-
-
هەواڵقایمقامیەتی کەلار: هیچ شوێنکارێک بۆی نییە بەهۆی غازەوە نرخ بەرزبکاتەوە
-
-
هەواڵ"لە کەلار داوا دەکرێت باخێکی زەیتونی ٥۰ ساڵە بکرێتە پرۆژەی نیشتەجێبون"
-
-
هەواڵهێشتا لە زۆربەی قوتابخانەکانی گەرمیان خوێندنی ئۆنلاین دەستییپێنەکردوە
-
-
هەواڵشارهوانى رزگاریی دواین زانیاریی له‌باره‌ى زه‌وى فه‌رمانبه‌رانه‌وه ده‌خاته‌ڕو
-
زۆرترین بینراوەکان