بەرگری شارستانی گەرمیان: دەبێت شوێنکارەکان کەرەستە و ئامێری ئاگرکوژێنەوەیان هەبێت
هەواڵ
01:20PM - 2026-10-04 , بینین : 27


رادیۆی دەنگ

یەکێک لە رێنماییەکان کە لە شوێنکارەکان پێویستە جێبەجێبکرێت، دانانی ئامێری ئاگرکوژێنەوە و جێبەجێکردنی بنەماکانی بەرگری شارستانییە، بەڵام بەشێک لە شوێنکارەکان پێوەی پابەند نابن، بەرگری شارستانی گەرمیانیش دەڵێت: لەکاتی نوێکردنەوەی مۆڵەتەکانیاندا پابەندیان دەکەین.

بەپێی رێنماییە بەرکارەکان، دەبێت شوێنکارەکان بنەماکانی بەرگری شارستانی و لەنێویشیدا دابینکردنی ئامێر و ئامرازی ئاگرکوژێنەوە.

ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان، لەوبارەوە بۆ رادیۆی دەنگ وتی: هەمو شوێنکارەکان لە سنوری گەرمیان کە مۆڵەتەکانیان بەسەردەچێت، لەو کاتەدا پشکنین بۆ شوێنکارەکانیان دەکەین لە کاتی نوێکردنەوەی مۆڵەتەکانیان.

وتیشی: لەهەمان کاتدا ئەنداممان هەیە لە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتەکان هاوشێوەی ئەندامانی فەرمانگەکانی تر، ئەوانیش پشکنینی خۆیان دەکەن.

جەختی لەوەشکردەوە: جگە لەو کاتانە کاتی دیکەمان نییە بە تایبەتی سەردان بکەین.

↑