رادیۆی دەنگ
چالاكوانێك له گه‌رمیان ده‌ڵێت: كه‌رتى ته‌ندروستى گشتى به‌رامبه‌ر به كه‌رتى تایبه‌ت پاشه‌كشه‌یه‌كى زۆرى كردوه، هۆكاره‌كه‌شى ده‌به‌ستێته‌وه بە بێپلانى حكومه‌ت بۆ كه‌رته‌كه.
شاهۆ عه‌بدوڵڵا، چالاكوان له گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: كه‌رتى ته‌ندروستی گشتى به‌رامبه‌ر به كه‌رتى تایبه‌تی تەندروستی پاشه‌كشه‌یه‌كى زۆری كردوه و كه‌رتى گشتى كراوە به قوربانى كه‌رتى تایبه‌ت.
ده‌شڵێت: هۆكاره‌كه‌ى بۆ بێپلانى حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه كه گرنگى ئه‌وتۆ به كه‌رتى ته‌ندروستى گشتى نادات و به خێرخواز پێداویستى و كێشه‌كانى چاره‌سه‌ر ده‌كات.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: پێیوسته باڵانس له نێوان که‌رتى گشتى و تایبه‌ت رابگیرێت، وه‌ك چۆن كه‌رتى تایبه‌ت گرفتى نیه له روى ئامێر و پێداویستى و ستافه‌وه، ده‌كرێت بۆ كه‌رتى گشتیش هه‌مان شت بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان