رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەری گشتی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان رایدەگەیەنێت لە ماوەی ٢ هەفتەدا سەنتەرێکی حکومی بۆ مناڵانی توشبوی ئۆتیزم لە کەلار دەکەنەوە.
ژیلوان عادل، بەڕێوبەری گشتی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: ئەمە یەکەمین سەنتەری ئۆتیزمی حکومییە لە کەلار و نزیکەی ساڵێکە ئامادەکاریی بۆ دەکەین و کارەکانی هەموی لە رێگای خەڵکی خێرخواز و رێکخراوەوە تەواو کراوە.
وتیشی: لە وەزارەت رێکارە ئیداری و یاساییەکانمان تەواو کردوە و لەماوەی دو هەفتەی داهاتودا بەروی مناڵانی ئۆتیزمدا دەکرێتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ هاوڵاتییەک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند دەیانەوێت سەنتەرێکی خێرخوازیی بۆ مناڵانی توشبوی ئۆتیزم لە کەلار بکەنەوە، بەڵام وەزارەت رێگەیان پێنادات.
دوای ئەو کۆنگرەیەش ژمارەیەک رۆژنامەنوس و چالاکوان گومانی خۆیان لە هەوڵی ئەو هاوڵاتییە پیشاندا و باسیان لەوەکرد کە ماوەیەکی زۆرە کار بۆ کردنەوەی سەنتەرێکی حکومی ئۆتیزم دەکرێت و تەنها دابینکردنی کارمەندی ماوە.
ژیلوان عادل، هەروەها وتی: چوار سەنتەری ئەهلی ئۆتیزم لە سنورەکەدا هەن، دەستخۆشی لە هەمو کەسێک دەکەین بیەوێت سەنتەری خێرخوازیش بکاتەوە یان هاوکاری سەنتەرەکەمان بێت لە کردنەوەی، ئێمە ئاسانکاری بۆ دەکەین لە کارە یاساییەکانی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 ههزار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وهرگرتنى زهوى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن پهیوهندیی نێوان كۆمهڵی مهدهنی و رۆژنامهوانان پتهوبكرێت؟
-
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لە بارەی چارەنوسی فرۆشگای قوتابخانەكانەوە قسە دەكات
-
زۆرترین بینراوەکان