رادیۆی دەنگ
دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن داواكارى گشتى گه‌رمیانه‌وه فرۆشتنى زه‌وى له قه‌زاى كفرى راگیرا، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاكه‌ش ده‌ڵێت: بابه‌ته‌كه له وه‌زاره‌ته و چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى ئه‌وانین.
عه‌لى خورشید، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاى كفرى بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: فرۆشتنى زه‌وى له قه‌زاى كفرى راگیراوه له‌لایه‌ن داواكارى گشتى گه‌رمیانه‌وه، به هۆكارى گومانیان لەوەی رێكه‌وتن كرابێت له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له موزایه‌ده‌كانی فرۆشتنی زەویدا ئاماده‌بون.
ده‌شڵێت: وه‌زاره‌تمان داواى رونكردنه‌وه‌ى لێكردین له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، ئێمه‌ش وه‌ڵاممان دایه‌وه و رونكردنه‌وه‌مان بۆ ناردون.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: دوای وەڵامدانەوەمان، هێشتا لەلایەن وەزارەتەوە وه‌ڵام نه‌دراوینه‌ته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانى وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان