
رادیۆی دەنگ
کۆلێجی پزیشکی زانکۆی گەرمیان پابەند نابێت بە ساڵنامەی خوێندنەوە و بڕیاریداوە رۆژانی نێوان پشوەکانی نەورۆز و جەژنی رەمەزان دەوام بەردەوام بێت، راگری کۆلێژەکەش داکۆکی لە بڕیارەکەی دەکات و دەڵێت: ساڵنامەی زانکۆی گەرمیان هەڵەیە.
بەپێی ساڵنامەی خوێندنی ئەمساڵی زانکۆی گەرمیان، لە ۲۰ـی ۳ـی ۲۰۲٥ـەوە بۆ ۳ـی ٤ـی ۲۰۲٥، پشوی جەژنی نەورۆز و جەژنی رەمەزانە، بەڵام بەپێی وتەی کۆمەڵێک خوێندکاری کۆلێجی پزیشکی زانکۆی گەرمیان کە بۆ رادیۆی دەنگ قسەیان کردوە، لەلایەن کۆلێژەکەیانەوە لەو پشوە بێبەشکراون.
ئەو خوێندکارانە بە رادیۆی دەنگیان وت: دەیانەوێت هەمو مانگی رەمەزان دەوام بکەین و پشومان نەبێت، ئەمە لە کاتێکدا پێشتر بە پێی ساڵنامە پشومان هەبوە.
دەشڵێن: هەر دوێنێ راگری کۆلێجی پزیشکیی زانکۆی گەرمیان هەڕەشەی فەسڵکردنی خوێندکارانی کولێژی پزیشکی دەکات ئەگەر لەوکاتەدا ئامادەی دەوام نەبن، ئەمەش لەکاتێکدایە مەنهەجی خوێندنی ئەمساڵیان کەم کردوینەتەوە.
لەبەرامبەردا، د.شێرکۆ نەریمان، راگری کۆلێجی پزیشکی لە زانکۆی گەرمیان، جەختی لەبونی بڕیارێکی لەوشێوەیە کردەوە و بە رادیۆی دەنگی وت: بەپێی ئەو کاتە گرنگانە دەڕۆین کە وەزارەت دایناوە، تەنها کار بەو پشوانە دەکەین کە وەزارەت دایناوە و پشوی فەرمین لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئەو ساڵنامەی کە زانکۆکە و کۆلێجی پزیشکی کاری پێدەکەن، هەڵەیە.
وتیشی: پشوی نەورۆز سێ رۆژە و جەژنی رەمەزانیش سێ رۆژە، جگە لەم رۆژانە هیج رۆژێکی دیکە پشو نییە، واتا دەبێت خوێندکاران لەنێوان پشوی نەورۆز و جەژنی رەمەزان چەند رۆژێک دەوام بکەن.
دەشڵێت: هەر خوێندکارێک لەکاتی خۆیدا نەگەڕێتەوە بۆ دەوام غیاب دەدرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبه بڕیاری داواكارى گشتى رێگهنادرێت شارهوانى كفری زهوی بفرۆشێت
-
-
هەواڵشارهوانى رزگاریی: رێژهى سهوزایی له ناحیهكهمان 11%ـه و دۆخی سهوزاییش بهرهوپێشچوه
-
-
هەواڵههر خاوەنکارێك لهگهرمیان لەکاتی خۆیدا پارەی دەستەبەریی نەدات غەرامە دەکرێت
-
-
هەواڵمامەڵەکردنی خراپ ئاستی ئاوی ژێرزەوی بەڕادەیەکی مەترسیدار کەمکردوەتەوە
-
-
راپۆرتبە گیرفانی بەتاڵ و ئیرادەیەکی بەهێزەوە؛ 'کیماش' شەڕی رۆشنبیرکردنی كۆمهڵگا دەکات
-
زۆرترین بینراوەکان