رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەرایەتی گشتی كاره‌باى گه‌رمیان ئاشکرای دەکات: پرۆژه‌ى روناكى بۆ دابینکردنی كاره‌باى ٢٤ كاتژمێریی نیشتمانی، له ساڵى داهاتودا لە ناوچەکە جێبەجێده‌كرێت.
حازم كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كاره‌باى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: پرۆژه‌ى روناكى کە كاره‌باى نیشتمانیی ٢٤ كاتژمێریی بۆ هاوبەشان دابین دەکات، بڕیاره تاوه‌كو كۆتایی ساڵى ٢٠٢٦ له ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێ بكرێت به گه‌رمیانیشه‌وه.
ده‌شڵێت: پرۆژەکە له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا ته‌نها له سه‌نته‌رى پارێزگاكان جێبه‌جێ ده‌كرێت، له ساڵى داهاتو له ئیداره سه‌ربه‌خۆكانى وه‌ك گه‌رمیان و راپه‌ڕین و ده‌ره‌وه‌ى پارێزگاكان، جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە لەنێو هاوڵاتییاندا نیگەرانی بەرامبەر بە پرۆژەی روناکی دروستبوە بەوهۆیەی نرخی یەکەکانی کارەبا زۆر زیاد کراوە و واباس دەکرێت هاوڵاتیان دەبێت مانگانە ناچار دەبن پارەیەکی زۆر بدەن.
لەبەرامبەردا پرۆژەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە نرخی کیلۆواتی کارەبا بەشێوەی پلە بە پلە بەرز دەبێتەوە و تا کیلۆواتی زیاتر بەکاربهێنیت، نرخی کیلۆواتەکان بەرزتر دەبنەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆ پرۆژەی روناکی گەرمیان کراوە بە 5 زۆنەوە
-
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 هه‌زار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وه‌رگرتنى زه‌وى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن په‌یوه‌ندیی نێوان كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌وانان پتهوبكرێت؟
-
زۆرترین بینراوەکان