رادیۆی دەنگ
لەسەرەتای ئەمساڵەوە ۲ پۆلیس لە گەرمیان دامەزراون، بەڕێوبەرایەتییەکانی پۆلیس لە سنورەکە جەخت دەکەنەوە لەوەی فەرمانی سەروی خۆیانە، بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگیش ئەو کەسانە پارتی دیموکراتی کوردستان دایمەزراندون.
بەپێی ۲ هەواڵ کە رادیۆی دەنگ بڵاویکردونەتەوە، ۲ هاوڵاتی لە هەریەکە لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان و بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان دامەزراون، کە یەکێکیان بڕوانامەی سەرەتایی هەیە، ئەمەش لەکاتێکدایە دامەزراندن ماوەی چەندین ساڵە راگیراوە.
هەردو بەڕێوبەری پولیسی گەرمیان و هاتوچۆی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ جەختیان لەوە کردەوە، دامەزراندنی ئەو دو کەسە فەرمانی سەروی خۆیانە و لەوەزارەتی ناوخۆوە دەرچوە و ئەمان هیچ ئاگاداری نەبون و هیچ نوسراوێکی دامەزراندنیشیان بۆ بەرز نەکردونەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، ئەو دو کەسەی دامەزراون، لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کاریان بۆ کراوە و بەفەرمانێکی تایبەت لەوەزارەتی ناوخۆوە کە وەزیرەکەی و زۆربەی بەڕێوبەرەکانی پارتین، دامەزراون، دواتر کراون بەمیلاکی ئەم دو بەڕێوبەرایەتییە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆ پرۆژەی روناکی گەرمیان کراوە بە 5 زۆنەوە
-
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 ههزار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وهرگرتنى زهوى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن پهیوهندیی نێوان كۆمهڵی مهدهنی و رۆژنامهوانان پتهوبكرێت؟
-
زۆرترین بینراوەکان