رادیۆی دەنگ
دەسەڵاتدارانی ئێران ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی بارهەڵگرەکانی دیوی عێراق لە دەروازەی پەروێزخان دروستدەکەن، سەرچاوەیەک دەڵێت: پارەیان دەوێت، هاوکات ناکۆکیش لەنێوان بەرپرسانی دەروازەکە هەیە.
دو سەرچاوەی ئاگادار بە رادیۆی دەنگیان وت: ماوەی زیاتر لە ٢ هەفتەیە دەسەڵاتدارانی ئێرانی ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی بارهەڵگرانی دیوی عێراق لە دەروازەی پەروێزخان دروستدەکەن، ئاستەنگییەکانیش خۆی دەبینێتەوە لە درەنگ راییکردنی مامەڵەی شۆفێران و درەنگ رێگەدان بە هاتوچۆیان و خاویی ئەنجامدانی پشکنین بۆیان.
بەوتەی ئەو سەرچاوانە، رێگرییەکان لە بیانو دەچن وەک لەوەی رێکاری یاسایی بن، ئەمەش بۆ ئەوەیە پارەیان پێبدرێت.
ئاماژەیان بەوەشکرد: لە دیوی عێراقدا کێشە هەیە لەنێوان ئیدارە و ئاسایشی دەروازەکە لەبارەی دانانی کەسێک وەکو نوێنەر لەلایەن ئیدارەی دەروازەکەوە کە لەلایەن ئاسایشەوە رەتکراوەتەوە و داوای گۆڕینی دەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەبارەی خراپی شەقامەکانەوە شارەوانی کەلار رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەرگری شارستانی گەرمیان: دەبێت شوێنکارەکان کەرەستە و ئامێری ئاگرکوژێنەوەیان هەبێت
-
-
هەواڵشارەوانی کفری: زەوی پێویستمان لەبەردەست نییە بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەران
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان لەبارەی چاندنی نەمامی “واشنتۆنیا” رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١٨ كەس بەهۆی نوسینی پشتی ئۆتۆمبێلەوە سزادراون
-
زۆرترین بینراوەکان