رادیۆی دەنگ
وتەبێژی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی لەگەرمیان رەدیدەکاتەوە بایکۆتیان شکاندبێت و دەشڵێت: نەدانی موچە زیاتر سوریان دەکات لەسەر بەردەوامییدان بە بایکۆت.
لەم رۆژانەی رابردودا دەنگۆی شکاندنی بایکۆتی مامۆستایان دروستبو بەوپێیەی پەرورەدەی سلێمانی رایگەیاندبو لە زۆربەی قوتابخانەکان دەوام ئاسایی بوەتەوە.
هەردی عەباس، وتەبێژی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی لەگەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: نەک هەر بایکۆت نەشکاوە، بەڵکو بەردەوامی دواکەوتنی موچە و دیارنەبونی چارەنوسی، زیاتر وا لە مامۆستایان دەکات سوربن لەبەردەوامیدان بە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن.
دەشڵێت: بڕیاربو ئەمساڵ پرسی موچە چارەسەربێت، بەڵام ئەبینین خراپتر دەبێت.
ماوەی نزیکەی دو مانگە مامۆستایانی سنوری گەرمیان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردوە دژ بە خەرجنەکردنی موچەکانیان و تەوتین نەکردنی موچەکانیان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆ پرۆژەی روناکی گەرمیان کراوە بە 5 زۆنەوە
-
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 ههزار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وهرگرتنى زهوى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن پهیوهندیی نێوان كۆمهڵی مهدهنی و رۆژنامهوانان پتهوبكرێت؟
-
زۆرترین بینراوەکان