رادیۆی ده‌نگ
	له‌ناحیه‌ى زینانه كه‌سێك به تۆمه‌تى راوكردن ده‌ستگیر ده‌كرێت و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه كه خۆیان وه‌كو "كۆماندۆ" ده‌ناسێنن، له‌ده‌ست هێزه‌كانى پۆلیسی دارستان ده‌رده‌هێنرێت.
	به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار كه بۆ رادیۆی ده‌نگ قسه‌ى كرد، شه‌وى رابردو هه‌واڵ به بنكه‌ى پۆلیسی دارستانى ناحیه‌ى زینانهى سه‌ر به كفری دراوه له‌وه‌ى 2 كه‌س راوده‌كه‌ن، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌یه‌كى پۆلیسی دارستان چون به‌ده‌م زانیارییه‌كه‌وه و دو كه‌سه‌كه‌ش به‌هاتنى مه‌فره‌زه‌كه‌ى پۆلیسی دارستان رایان كردوه و ئۆتۆمبیله‌كه‌یان كه‌وتوه‌ته چاڵێكه‌وه و هێزه‌كه گه‌یشتوه‌ته سه‌ریان و دهستگیریكردون.
	وتیشی: له‌و كاته‌شدا كه‌سێكى تر به ئۆتۆمبیلێكى تر هاتوه به ده‌م دو كه‌سه‌كه‌وه، ئه‌ویش له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كراوه.
	سه‌رچاوه‌یه‌كه باسی له‌وه‌شكرد، له‌كاتى هێنانه‌وه‌ى هه‌رسێ ده‌ستگیركراوه‌كه و ئۆتۆمبیله‌كانیان بۆ بنكه‌ى پۆلیسی دارستانى زینانه بۆ ئه‌وه‌ى دواتر راده‌ستى ئاسایشیان بكه‌ن، له‌وكاته‌دا ئۆتۆمبیلێك به ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هاتوه‌ته به‌رده‌م بنكه‌ى پۆلیسی دارستانی زینانه و خۆیان به پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌رى كۆماندۆ ناساندوه و به زۆر كه‌سى سێیه‌میان له‌ده‌ست هێزه‌كانى پۆلیسی دارستان سه‌ندوه و به‌ره‌و ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا به‌ڕێكه‌وتون.
	له‌ئێستادا دو كه‌سه‌كه‌ى تر به فه‌رمانى دادوه‌ر راگیراون و دو ئۆتۆمبیلیش ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه كه یه‌كێكیان هی ئه‌و كه‌سه‌یه چه‌كداره‌كان نه‌یانهێشتبو ده‌ستگیر بكرێت و له‌ده‌ستى هێزه‌كانى پۆلیس دهریانهێنابو.
	رادیۆی ده‌نگ بۆ وه‌رگرتنى قسه‌ى ئه‌وان، په‌یوه‌ندی به فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى كۆماندۆ له گه‌رمیانه‌وه كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى به‌رده‌ست نه‌بو.
- دوایین بابەتەکان
 - 
                    هەواڵدو ساڵە بڕیار لە کردنەوەی چاكسازی گەورانی گەرمیان دراوە و تائێستا دروستنەکراوە
 - 
                     
                        
                    
                 - 
                    هەواڵقیرتاوکردنی شەقامی پاسپۆرت لەکەلار وەستاوە و حکومەت هۆکارەکەیە
 - 
                     
                        
                    
                 - 
                    بەرنامەرێکخراوەکان چۆن دەتوانن کۆمەڵگا هۆشیار بکەنەوە؟
 - 
                     
                        
                    
                 - 
                    هەواڵگەرمیان؛ حاڵەتەکانی کوشتن زیاتر بون و خۆکوشتن و کوشتنی هەڵە کەمتر
 - 
                     
                        
                    
                 - 
                    هەواڵخوێندکارێکی پەیمانگا: بەبێ خواستی خۆمان براین بۆ ئاهەنگی بانگەشەی یەکێتی
 - 
                     
                        
                    
                 
            زۆرترین بینراوەکان