رادیۆی دەنگ
سەنتەری میترۆ دەڵێت: رۆژنامەنوسێکی تری دەزگای (میدیا ٢١) دەستگیر کراوەتەوە و هەندێک وردەكاری هەن نامانەوێت لای ئێمەوە بڵاوبكرێنەوە.
سەنتەرەکە لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت: دوای ئەوەی ٤ رۆژنامەنوسی (میدیا ٢١) دەستگیرکران، سیانیان ئازاد کرا و تەنها رۆژنامەنوس: بەشدار بازیانی لە زیندان هێڵرایەوە و دواتر رۆژنامەنوسێکی دیکەیان کە (دانا ساڵح)ـە بانگهێشت کراوەتەوە و دەستگیرکراوەتەوە.
دەشڵێت: "میترۆ لە رۆژی دەستگیركردنیانەوە لە سۆراغی ئەم كەیسەدا بوە، لە پەرەسەندنەكانی ئاگادارە، هەندێک وردەكاری هەن نامانەوێت لای ئێمەوە بڵاوبكرێنەوە، ئەمە لە چوارچێوەی دەسەڵاتی لایەنی لێكۆڵەر و دادگایە".
(میدیا ٢١) ماوەی چەند هەفتەیەکە دامەزراوە و وەک لە ناساندنەکەیدا هاتوە "پێگەیەکی تایبەتە بە رۆژنامەوانی بنکۆڵکاریی و راپرسی و میدیای مەلەف و ئاشکراکردنی نهێنییەکان"ـە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان