رادیۆی دەنگ
بەوتەی سێ سەرچاوەی بەرپرس، تەرمە دۆزراوەکەی نزیک کەلار ئێسکوپروسکە و گومان دەکرێت بۆ چەند ساڵێکی پێش ئێستا بگەڕێتەوە.
بەوتەی دو سەرچاوەی ئاگادار کە بۆ رادیۆی دەنگ قسەیان کرد، ئەمڕۆ تەرمێک لە نزیک گوندی رەند عەلی خانی سەر بە قەزای کەلار دۆزرایەوە، دواتر دەرکەوت ئێسکوپروسکە و تەنها لە کەلەسەرێک و پارچە ئێسکێکی دیکە پێکدێت.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکرد: ئێسکوپروسکەکە پێدەچێت هی چەند ساڵێک پێش ئێستا بێت و بەکاریگەری لافاو و باران ئێستا دەرکەوتبێت، لە ئێستاشدا رادەستی پزیشکی دادوەریی کەلار کراوە و بەدواداچونی زیاتری لەبارەوە دەکرێت.
لەبارەی گومانی ئەوەی ئێسکوپروسکەکە شوێنەواریی بێت، ساڵح محەمەد سەمین، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی شوێنەواری گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: سەردانی پزیشکی دادوەریی کەلارمان کردوە و ئێسکوپروسکەکەمان بینیوە، بەڵام بە سەیریکردن ناتوانین بگەین بە دەرەنجام، هەربۆیە سبەینێ لیژنەیەکمان دەچێتە شوێنی دۆزینەوەی ئێسکوپروسکەکە و بەدواداچونی زیاتر دەکەین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنازانرێت كهى سایلۆى گهرمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا دهكرێتهوه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
-
هەواڵبانكى گهرمیان: دانانى ئامێرى ATM ئهركى ئێمه نییە
-
-
راپۆرتحەوت ساڵ لە لوتکە؛ گروپی شاخەوانی گەرمیان چۆن بوە ناسنامەی تەندروستی و بەردەوامی؟
-
-
هەواڵبازاڕی مێژویی قەیسەری کفری مەترسی لەناوچونی یەکجاریی لەسەرە
-
زۆرترین بینراوەکان