رادیۆی دەنگ
گه‌رمیان له‌به‌رده‌م مەترسی وشکەساڵیدایه و بەڕێوبەرایەتی كشتو‌كاڵى ناوچەکەش ده‌ڵێت: تاوه‌كو وه‌رزى بارانبارین به كۆتا نه‌یه‌ت، ناتوانین ئه‌وه یه‌كلابكه‌ینه‌وه كه وشكه‌ساڵى ناوچه‌كه‌ى گرتوه‌ته‌وه یان نا.
بەپێی تۆماری بارانبارین لەم وەرزەدا، لە ناوچەی گەرمیان بە گشتی نزیکەی نیوەی وەرزی بارانبارینی رابردو بارانباریوە، ئەمەش مەترسی رودانی وشکەساڵیی زیاتر کردوە.
لەوبارەیەوە، ئیسماعیل محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى خزمه‌تگوزایی كشتو‌كاڵى له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: تاوه‌كو وه‌رزى بارانبارین ته‌واو نه‌بێت، ناتوانین ئه‌وه یه‌كلابكه‌ینه‌وه كه ناوچه‌كانى گه‌رمیان روبه‌ڕوى وشكه‌ساڵى بوه‌ته‌وه يان نا.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ناوچه‌كانى گه‌رمیان به‌پێى هێڵى بارانبارین پێویستى به ٢٥٠ ملم بارانه لە هەر وەرزێکدا، به‌ڵام بۆ ئه‌م وەرزە تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌شتوین به‌و رێژه‌یه.
باسى له‌وه‌شكرد: مهترسیهكهش زیاتر بۆ سه‌ر كشتوكاڵه به‌تایبه‌ت به‌رهه‌مى گه‌نم.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان