رادیۆی دەنگ
بۆ ماوه‌ى زیاتر له ٣ مانگه سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى باوه‌نور ده‌ستى له‌كاركێشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا كه‌سێك دیارى نه‌كراوه بۆشوێنهكهى، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانی گەرمیانیش ده‌ڵێت: چاوه‌ڕوانى ئیداره‌ى گه‌رمیانین.
به‌پێى زانیارییه‌كانى رادیۆی ده‌نگ، له مانگى تشرینی دوەمی ساڵى رابردوه‌وه، مه‌سعود محه‌مه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى باوه‌نور ده‌ستى له كاركێشاوه‌ته‌وه به‌هۆى خۆتەرخانکردنی بۆ خوێندن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌و پۆسته پڕنه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: ئیداره‌ى گەرمیانیمان له‌و بابه‌ته ئاگادار كردوه‌ته‌وه كه كه‌سێك ده‌ستنیشان بكرێت بۆ پۆستی سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌كه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا كه‌سێك دیاریی نه‌كراوه و چاوه‌ڕوانى ئه‌وانین.
ده‌شڵێت: له ئێستادا سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى شێخ ته‌ویل هه‌ندێك له كاروباره‌كان به‌ڕێوه ده‌بات تاوه‌كو كه‌سێك یه‌كلاده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنازانرێت كه‌ى سایلۆى گه‌رمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا ده‌كرێته‌وه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
-
هەواڵبانكى گه‌رمیان: دانانى ئامێرى ATM ئه‌ركى ئێمه نییە
-
-
راپۆرتحەوت ساڵ لە لوتکە؛ گروپی شاخەوانی گەرمیان چۆن بوە ناسنامەی تەندروستی و بەردەوامی؟
-
-
هەواڵبازاڕی مێژویی قەیسەری کفری مەترسی لەناوچونی یەکجاریی لەسەرە
-
زۆرترین بینراوەکان