رادیۆی دەنگ
پارەی موچەی ۱۲٤ فەرمانبەری گرێبەستی زانکۆی گەرمیان خەرج نەکراوە، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان دەڵێت: چاوەڕێی خەزێنەین، بەڕێوبەری گەنجینەی گەرمیانیش دەڵێت: چاوەڕێی داهاتی ناوخۆین.
نزیکەی ۳ مانگە ۱۲٤ فەرمانبەری زانکۆی گەرمیان لە وانەبێژەوە کراون بە گرێبەستی هەمیشەیی، بەڵام تەنها یەک جار موچەیان وەرگرتوە.
د. ئاراز فەریق زەینەڵ، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: گرێبەستەکانمان فەرمانیان نییە و دەچینە وەزارەت بۆیان چاک دەکەین، هیچ زانکۆیەکیش پارەی بۆ خەرج نەکراوە، بەڵام ئێمە پارەی ۳٥ رۆژمان خەرج کردوە، ئەمەی ئێستا نەدراوە مانگی دوەمیانە لای ئێمە و چاوەڕێی بانک دەکەین.
وتیشی: ئێستا لیستی ناوەکانمان ئامادەکردوە، چاوەڕێی بانکین بۆ ئەوەی لەم رۆژانە بۆیان خەرج بکرێت.
هاوکات بەڕێوبەری گەنجینەی گەرمیان جەخت لەوە دەکاتەوە پارەی ئەم گرێبەستانە لەسەر داهاتی ناوخۆیە.
کەنعان جەبار، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: خەرجکردنی پارەکە بەپێی داهاتی ناوخۆیە، هەرکات داهاتی ناوخۆ گەیشتە خەزێنە بۆیان خەرج دەکەین.
باسی لەوەشکرد: ئەمڕۆ پارەی گرێبەستەکانی پەروەردەمان خەرج کرد، پارەش هات بۆ ئەمانی خەرج دەکەین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان