رادیۆی دەنگ
كه‌سوكارى زیندانیانی سیاسى له كه‌لار تاوه‌كو ئێستا زه‌وییه‌كانیان پێنه‌دراوه و نازانن له كوێدایه، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاى كه‌لاریش ده‌ڵێت: هه‌مو رێكاره‌كان ته‌واو بون ئێستا له قۆناغى هێڵكارین بۆ ئه‌وه‌ى زه‌وییه‌كان جیابكرێنه‌وه.
ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: ئه‌و ٦١٣ دۆنم زه‌وییه کشتوکاڵییەی كه بۆمان ته‌رخانكرا، دانرابو بۆ كه‌سوكارى زیندانیانى سیاسى و ماڵه‌كانى 'لیوا ره‌شه‌كه' و 'جهمهلۆنەكه' و ئه‌و بینایه‌ى پشته‌وه‌ى باخچه‌كانى شاره‌وانى بو له‌گه‌ڵ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى جوتیاره‌كان كه باخه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و زهویانهبو.
ده‌شڵێت: له ئێستادا نه‌خشه‌ى بۆ كراوه و زه‌ویه‌كه‌ش پاكراوه‌ته‌وه له هه‌مو ئه‌و زیاده‌ڕه‌ویانه‌ى كه كرابوه سه‌رى، ئه‌وه‌ى هه‌یه له ئێستادا له قۆناغى ته‌رخانكردنى زهوییهكهین.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: به‌ڕێوبه‌رایه‌تى تاپۆى گه‌رمیان داواى ته‌رخانكردنى زه‌ویه‌كه‌یان كردوه، له ئێستادا له قۆناغى هێڵكارین بۆ دیاریكردنى زه‌وییه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ى تاپۆ وێنه‌یه‌ك بدات به‌و كه‌سانه‌ى كه ژماره‌كانیان وه‌رگرتوه و بكرێت به ناویانه‌وه.
وتیشى: له نزیكترین كاتدا هاوڵاتیان ده‌توانن داواكارى پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بیكه‌ن به خان‌و.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆ پرۆژەی روناکی گەرمیان کراوە بە 5 زۆنەوە
-
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 هه‌زار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وه‌رگرتنى زه‌وى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن په‌یوه‌ندیی نێوان كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌وانان پتهوبكرێت؟
-
زۆرترین بینراوەکان