رادیۆى ده‌نگ
داواكاریی پێشكه‌شكراوه بۆ دروستكردنى گه‌راجى تایبه‌ت به ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر له قه‌زاى كه‌لار، سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت: له دیارییکردنی زەویداین بۆ پرۆژەکە.
ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: دیارده‌ى وه‌ستاندنى ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر له سه‌نته‌رى شاردا یه‌كێكه له گرفته گه‌وره‌كان، ئه‌گه‌رچى له ماوه‌كانى رابردو شوێنى وه‌ستانى شهوانیشمان دیاریكردوه بۆیان، به‌ڵام شۆفێر و خاوەن ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەکان بۆى ناڕۆن.
وتیشى: له ئێستادا داواكاریمان بۆ هاتوه بۆ دروستكردنى گەراجێکی گەورە به كۆى خزمه‌تگوزارییه‌كانیه‌وه كه زه‌وییه‌كى فراوانتری بۆ دابنرێت، ته‌نانه‌ت هێڵى گواستنه‌وه‌ى تهكسیشى تێدابێت بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان توشى گرفت نه‌بن، له ئێستادا له قۆناغى دیراسه‌كردنى زهویهكهین تا بزانین كوێ گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ى دیاریبكه‌ین.
ده‌شڵێت: ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و گرفتانه‌ى كه روبه‌ڕومان بوه‌ته‌وه و نابێت ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له ناو سه‌نته‌رى شاردا بن، بۆیه به‌رنامه‌مان هه‌یه بۆى و كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆ پرۆژەی روناکی گەرمیان کراوە بە 5 زۆنەوە
-
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 هه‌زار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وه‌رگرتنى زه‌وى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن په‌یوه‌ندیی نێوان كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌وانان پتهوبكرێت؟
-
زۆرترین بینراوەکان