دەنگ نێت
دابەشکردنی ئاو لە ژمارەیەک گەڕەکی قه‌زاى كه‌لار کراوە بە نۆرە، به‌ڕێوبه‌رى بەڕێوبەرایەتی ئاوى كه‌لاریش هۆكاره‌كه‌ى بۆ دابه‌زینى ئاستى ئاوى روبارى سیروان دەگەڕێنێتەوە.
سامان ره‌حیم، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتی: گه‌ڕه‌كه‌كانى: سه‌ركه‌وتن، به‌رده‌سور، نه‌ورۆز و گۆران "گازینۆ"، به‌هۆى دابه‌زینى ئاستى ئاوى روبارى سیروانەوە كه ئاو به ئاسانى ناگات به حه‌وزى وه‌رگر، وایكردوه رۆژ نا رۆژێك ئاویان به‌سه‌ردا دابهشبكەین.
رونیکردەوە: هۆكارى دابه‌زینى ئاستى ئاوى روبارى سیروانیش ئه‌وه‌یه ساڵانه به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان له مانگى تشرینی یەکەم (مانگی ١٠) بۆ مانگى نیسان (مانگی ٤) ئاو گل ده‌داته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردوه ئاستى ئاوى روباره‌كه كه‌م ببێته‌وه.
ده‌شڵێت: ئه‌و رۆژانه‌ى كه ئاو به‌سه‌ر ئه‌و گه‌ڕه‌كانه دابه‌ش ده‌كرێت نزیكه‌ى ٢ كاتژمێر ئاویان پێده‌درێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنازانرێت كه‌ى سایلۆى گه‌رمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا ده‌كرێته‌وه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
-
هەواڵبانكى گه‌رمیان: دانانى ئامێرى ATM ئه‌ركى ئێمه نییە
-
-
راپۆرتحەوت ساڵ لە لوتکە؛ گروپی شاخەوانی گەرمیان چۆن بوە ناسنامەی تەندروستی و بەردەوامی؟
-
-
هەواڵبازاڕی مێژویی قەیسەری کفری مەترسی لەناوچونی یەکجاریی لەسەرە
-
زۆرترین بینراوەکان