دەنگ نێت
دواى ئه‌وه‌ى ده‌سته‌ى داكۆكى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازیی رایانگه‌یاند له ئه‌مرۆوه بایكۆته له ناوه‌نده‌كانى خوێندن، بەوتەی ئه‌ندامێكى ئهنجومەنەکە لە گه‌رمیان، بایکۆت دەستیپێکردوە.
ده‌سته‌ى داكۆكى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازیی، دوێنێ له راگهیهندراوێكیاندا جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه، له ئه‌مرۆوه بایكۆت له ناوه‌نده‌كانى خوێندن ده‌ستپێده‌كات و هەتاوه‌كو موچه‌كانى مانگى ١٢ـی ساڵى رابردو و مانگى ١ـی ئه‌مساڵ و پله‌به‌رزكردنه‌وه و تهوتینكردنى فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان ئه‌نجام نه‌درێت، ناگه‌ڕێنه‌وه هۆڵه‌كانى خوێندن.
له به‌رامبه‌ردا، نه‌به‌رد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازیی گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: وه‌ك ده‌سته‌كه بڕیاردراوه كه له ئه‌مرۆوه بایكۆت بكرێت له ناوه‌نده‌كانى خوێندن، له سنورى گه‌رمیان مامۆستایانى كۆى لادێكان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه ده‌وام.
ده‌شڵێت: له ناو سه‌نته‌رى شاریش هه‌ندێك ناوه‌ند ته‌نها ده‌فته‌رى تاقیكردنه‌وه‌كانى وه‌رزى یه‌كه‌م ده‌ده‌نه‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دواى ته‌واوبونى ئه‌نجامه‌كان ئه‌وانیش بڕیارى خۆیان بده‌ن.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: وه‌ك ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازیی پشتیوانى مامۆستایانین كه خۆیان بڕیاربده‌ن و نهگهڕێنەوه ده‌وام، هاوكات له چه‌ند رۆژى داهاتودا چالاكیمان ده‌بێت و رایده‌گه‌یه‌نین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان