دەنگ نێت
پاش کردنەوەی خوێندن لە زانکۆی گەرمیان بە سیسته‌مى "درێژكراوە" و پێشکەشکردنی داواکاری، بەڵام تائێستا پرۆسەکە دەستیپێنەکردوە و دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی لەئارادایە، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى تۆمارى زانكۆكه‌ش دەڵێت: لەچەند رۆژی داهاتودا ئەنجامێکی دەبێت.
وابڕیاربو بۆ ئەمساڵی خوێندن (٢٠٢٤- ٢٠٢٥) سیستەمی خوێندنی درێژکراوە لە زانکۆی گەرمیان جێبەجێ بکرێت و بەشەکانی: جوگرافیا، مێژو، زمانی کوردی، ماتماتیک، عەرەبی،کیمیا، کۆمپیوتەر، وەرزش، ئایتی و نێتۆرک و یاسا لە زانکۆکەدا بكرێته‌وه، كه دەوامکردنیان لە کاتژمێر (٨:٣٠)ـی بەیانی تا کاتژمێر (٨)ـی ئێوارە ده‌بێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى رادیۆى ده‌نگ، دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی ئه‌و سیسته‌مه لەلایەن وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوە هەیە، هەر ئەوەش هۆکارە بۆ ئەوەی ناوانەی پێشکەشکراون نهگهڕابێتنەوە.
له‌به‌رامبه‌ردا، د.یاسین ئاشور، به‌ڕێوبه‌رى تۆمارى گشتى له زانكۆى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: تاوه‌كو ئێستا نوسراوى له‌و شێوه‌یه‌مان بۆ نه‌هاتوه كه ئه‌و سیسته‌مه هه‌ڵوه‌شابێته‌وه، به‌ڵكو به‌پێى زانیارییه‌كانى ئێمه هه‌ندێك رێكارى ئیدارى ماوه له وه‌زاره‌ت و پێویستى به فه‌رمانى وزارى هه‌یه.
ده‌شڵێت: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ماوه‌ى رۆژانی داهاتودا ئه‌نجامێكى هه‌بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنازانرێت كه‌ى سایلۆى گه‌رمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا ده‌كرێته‌وه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
-
هەواڵبانكى گه‌رمیان: دانانى ئامێرى ATM ئه‌ركى ئێمه نییە
-
-
راپۆرتحەوت ساڵ لە لوتکە؛ گروپی شاخەوانی گەرمیان چۆن بوە ناسنامەی تەندروستی و بەردەوامی؟
-
-
هەواڵبازاڕی مێژویی قەیسەری کفری مەترسی لەناوچونی یەکجاریی لەسەرە
-
زۆرترین بینراوەکان