دەنگ نێت
	رژانی سوتەمەنی لەسەر رێگای دەربەندیخان- زەڕایەن گرفتی بۆ شۆفێران دروست کردوە، بەڕێوبەری هاتوچۆی دەربەندیخانیش بەشێکی گرفتەکە دەخاتە سەر شۆفێرانی بارهەڵگر و بەشێکی دیکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ سەر خراپی رێگاکە.
	رۆژی ۱۱ـی ئەم مانگە بەهۆی رژانی سوتەمەنییەوە ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ شۆفێران دروست بو و بۆ ماوەی ۱۱ کاتژمێر رێگای دەربەندیخان- زەڕایەن داخرا و لە درەنگانی شەودا رێگاکە کرایەوە، کە ئەم حاڵەتە دەیان جارە دوبارە دەبێتەوە.
	جاسم عەلی خان، بەڕێوبەری هاتوچۆی دەربەندیخان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بەشێکی خەتاکە لە شۆفێری بارهەڵگرەکانە کە لەسەرەوەی تانکەرەکە لاستیک هەیە بە پێنج هەزار دینارە و ساڵی جارێک ئەبێت بگۆڕێت، هەرکات ئەو لاستیکە ستۆک دەبێت، بارهەڵگرەکەش کە بە هەوراز سەردەکەوێت، سوتەمەنی لێ دەڕژێت و جادەکە خلیسک دەکات و ئۆتۆمبیلەکانی دیکە ناتوانن سەرکەون.
	وتیشی: لەو حاڵەتەدا پێویستە خۆڵ بکەین بەسەر جادەکەدا بۆ ئەوەی وشک بێتەوە، لەوکاتانەشدا باران ببارێت خۆڵ سودی نابێت، کە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریش بەوێدا رۆشت سەرناکەوێت و مەقەست دەکات و ئاستەنگی دروست دەکات.
	دەشڵێت: ئەم حاڵەتە لە دو شوێن دوبارە دەبێتەوە، لای گوندی بیرکێ و سەروی گوندی بیرکێ، هەموی ۲۰۰ مەترە، ئەگەر جادەکە لەم شوێنە فراوان بکرێت یان بکرێت بە جوت ساید ئەم گرفتە کەمتر دەبێتەوە و نامێنێت.
	لەبارەی پێشنیازی گواستنەوەی هاتوچۆی تانکەر بۆ رێگای ناوتاق، بەڕێوبەری هاتوچۆی دەربەندیخان وتی: ناکرێت تانکەر بخرێتە سەر رێگای ناوتاق بە یەکجاریی، چونکە رێگاکە باریکە و بەکەڵکی تانکەر نایە، ئەبێت فراوان بکرێت تاوەکو زەڕایەن.
	وتیشی: کە زستان دێت کارمەندەکانمان ئیسراحەتیان نامێنێت بەم دۆخەوە، ئەم حاڵەتە بەردەوام دوبارە دەبێتەوە، هەندێکیان ۱ـی شەو نانی نیوەڕۆیان خواردوە، نەک ئێمەش هەمو فەرمانگە پەیوەندیدارەکان هەمان دۆخیان هەیە، ماندون و پێویستە رێگاچارەیەکی بۆ بدۆزرێتەوە.
                - دوایین بابەتەکان
 - 
                    هەواڵبهڕێوبهرایهتى خۆراكى گهرمیان: فهوتانى بهشه خۆراكى هاوڵاتیان هۆکارەکەی بەغدایە
 - 
                     
                        
                    
                 - 
                    هەواڵدو ساڵە بڕیار لە کردنەوەی چاكسازی گەورانی گەرمیان دراوە و تائێستا دروستنەکراوە
 - 
                     
                        
                    
                 - 
                    هەواڵقیرتاوکردنی شەقامی پاسپۆرت لەکەلار وەستاوە و حکومەت هۆکارەکەیە
 - 
                     
                        
                    
                 - 
                    بەرنامەرێکخراوەکان چۆن دەتوانن کۆمەڵگا هۆشیار بکەنەوە؟
 - 
                     
                        
                    
                 - 
                    هەواڵگەرمیان؛ حاڵەتەکانی کوشتن زیاتر بون و خۆکوشتن و کوشتنی هەڵە کەمتر
 - 
                     
                        
                    
                 
            زۆرترین بینراوەکان