دەنگ نێت
	لە هەندێک لەو پرۆژە نیشتەجێبونانەی تازە لە کەلار دروستکراون "سیتییە تازەکان" بەوهۆیەی یەکەی چارەسەریان نییە ئاوەڕۆکەیان لە گۆماو کۆکراوەتەوە، ئەو ئاوەڕۆیەش بۆ ئاودانی سەوزەمەنی بەکاردەهێنرێت و ئەمەش مەترسی بڵاوبونەوەی پەتا و نەخۆشی لێدەکرێت.
	د. عەبدولموتەڵب رەفعەت، مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕی ژینگە و ئاو، بە رادیۆی دەنگی وت: هەندێک لە جوتیاران ئاوەڕۆی پاشەڕۆی پرۆژە نیشتەجێبونە تازەکانی کەلار بەکاردێنن بۆ ئاودانى زەوییە کشتوکاڵییەکانیان.
	وتیشی: ئەمە کارەساتێکى زۆر گەورەیە، چونکە ئاسایشى تەندروستى گشتیی دەخاتە مەترسییەوە و خاک توشى گرفتى زۆر گەورە دەکات وەکو پیسبون بە میتاڵە قورسەکان و لەدەستدانى بەپیتى.
	پرۆژەکانی نیشتەجێبون لە سەرانسەری کوردستان کراوە بە مەرج کە دەبێت یەکەی چارەسەریان هەبێت بۆ ئاوەڕۆ و پاشماوەی ئاوی ئاوەڕۆیان لەو یەکەیە چارەسەر بکرێت، کەچی لە کەلار هیچ پرۆژەیەک یەکەی چارەسەری بۆ دانەنراوە و هاوکات ئاوەڕۆکەشیان تێکەڵ بە تۆڕی ئاوەڕۆی کەلار نەکراوە و لە گۆماوی گەورەدا لە تەنیشت پرۆژەکانیان کۆکراوەتەوە، کە ئەمەش جگە لە بڵاوکردنەوەی بۆنێکی پیس، مەترسی تەندروستی و ژینگەیی زۆریی هەیە.
	د. عەبدولموتەڵب رەفعەت، لەوبارەوە دەڵێت: بەداخەوە لە سایتپلانى پرۆژەکانى نیشتەجێبون یەکەى چارەسەرکردنى پاشەڕۆ جێگیرکراوە، بەڵام لە واقیعدا جێبەجێ ناکرێت.
	بە حکومەتیش دەڵێت: کە چاوپۆشیتان كرد لە دروستکردنى یەکەى چارەسەرکردنى پاشەڕۆ، تکایە رەچاوى تەندروستى هاوڵاتیان بکەن لانیکەم بەڕێکخستنى ئاوەڕۆى ئەو پرۆژانە و دروستکردنى ئاوەڕۆی داپۆشراو و بەستنەوەى بە ئاوەڕۆى سەرەکى شار.
                - دوایین بابەتەکان
 - 
                    هەواڵبهڕێوبهرایهتى خۆراكى گهرمیان: فهوتانى بهشه خۆراكى هاوڵاتیان هۆکارەکەی بەغدایە
 - 
                     
                        
                    
                 - 
                    هەواڵدو ساڵە بڕیار لە کردنەوەی چاكسازی گەورانی گەرمیان دراوە و تائێستا دروستنەکراوە
 - 
                     
                        
                    
                 - 
                    هەواڵقیرتاوکردنی شەقامی پاسپۆرت لەکەلار وەستاوە و حکومەت هۆکارەکەیە
 - 
                     
                        
                    
                 - 
                    بەرنامەرێکخراوەکان چۆن دەتوانن کۆمەڵگا هۆشیار بکەنەوە؟
 - 
                     
                        
                    
                 - 
                    هەواڵگەرمیان؛ حاڵەتەکانی کوشتن زیاتر بون و خۆکوشتن و کوشتنی هەڵە کەمتر
 - 
                     
                        
                    
                 
            زۆرترین بینراوەکان