دەنگ نێت
چەند شۆفێرێک لە دەروازەی سنوریی پەروێزخان لە گەرمیان، رایدەگەیەنن بڕی (١٥) هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت لەکاتی بارکردنی باردا، ناشزانن ئەو پارەیە بۆ چی و کێیە.
ئەو شۆفێرانە بە رادیۆی دەنگیان وت: جگە لە چەندین جۆری پارەی جیاواز کە بەناوی باج و رەسمەوە لێمان وەردەگیرێت، ئێستا دەستکراوە بە وەرگرتنی جۆرێکی تر پارە لێمان کە بڕەکەی (١٥) هەزار دینارە.
ئاماژەیان بەوەشکرد پێشتر ئەم پارەیەیان لێ وەرنەگیراوە و ناشزانن بۆ چ مەبەست و کارێک لێیان وەردەگیرێت، وەک شۆفێرێک ئاماژەی بۆ کرد بە "سەرانە وەرگرتن"ـی دەزانن.
بەپێی ئەو پسوڵەیەی کە وێنەی دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، ئەو پارەیەی وەردەگیرێت پسوڵەی بارکردن "بولیصة الشحن"ـە و لەکاتی بارکردنی باردا لە دیوی ئێران لە شۆفێران وەردەگرێت.
رادیۆی دەنگ لەم بارەیەوە پەیوەندی بە بەڕێوبەری دەروازەی پەروێزخانەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکەی بەردەست نەبو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنازانرێت كهى سایلۆى گهرمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا دهكرێتهوه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
-
هەواڵبانكى گهرمیان: دانانى ئامێرى ATM ئهركى ئێمه نییە
-
-
راپۆرتحەوت ساڵ لە لوتکە؛ گروپی شاخەوانی گەرمیان چۆن بوە ناسنامەی تەندروستی و بەردەوامی؟
-
-
هەواڵبازاڕی مێژویی قەیسەری کفری مەترسی لەناوچونی یەکجاریی لەسەرە
-
زۆرترین بینراوەکان