دەنگ نێت
بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، لیوایەک بۆ پۆلیسی نەوت و گاز لە گەرمیان کراوەتەوە و کراویشر بە مەرج کە بارەگاکەی لە گەرمیان بێت، بەڵام بارەگاکەی لە عەربەتی نزیک سلێمانی دانراوە.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم کە ١٢ـی ئەم مانگە دەرچوە، فەرمانیکردوە بەوەی لیوای ٣ـی پۆلیسی پاراستنی فامودەزگا نەوتییەکان دابەشبکرێتەوە و بکرێت بە دو لیوا بەناوی (لیوای ٣ و لیوای ٤).
ئاماژەی بەوەشداوە کە لیوای (٤) کە لە (١٧٣٠) ئەفسەر و پۆلیس پێکهاتوە، شوێنی ئەرکیان دەکەوێتە سنوری ئیدارەی گەرمیان و بارەگاکەیان بەشێوەیەکی کاتی لەگەڵ فەوجی (١)ـی هەمان لیوا دەبێت لە سنوری گەرمیان. هەروەک لیوای (٣) لە سلێمانی دەبێت و بارەگاکەی لە تاسڵوجە دەبێت.
ئەگەرچی نوسراوەکە بە رونی ئاماژەی بەوەداوە کە دەبێت بارەگای لیوای (٤) لە گەرمیان بێت، کەچی لیواکە لەئێستادا بارەگاکەی لە ناحیەی عەربەتی نزیک سلێمانی جێگیرکراوە و لەوێ ئەرک دەبینێت، لەکاتێکدا لیواکە بۆ پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکانی سنوری گەرمیان پێکهاتوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان