دەنگ نێت
پاش چەند مانگێک لە دەستگیرکردنی ٥ پۆلیسی دارستان لە ناحیەی زینانە بە تۆمەتی کوشتنی راوچییەک، لەئێستادا بە بڕیاری دادگا ئازاد کراون.
لەمانگی شوباتی ئەمساڵ تەرمی راوچییەک لە ناوچەی داودەی سەر بە ناحیەی زینانە کە دەکەوێتە سنوری نێوان قەزاکانی دوزخورماتو- کفری، دۆزرایەوە. ئەوکات چەند گومانێک لەبارەی روداوەکەوە دروستبون، لەوانە: کوشتنی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە، یان بەرکەوتنی فیشەک لەکاتی راوکردندا، گومانێکی تریش تەقەلێکردن و کوشتنی بوە لەلایەن مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستانەوە. لەم سۆنگەیەشەوە دادوەری لێکۆڵینەوەی کفری سەرەتای مانگی ئابی ئەمساڵ بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ٥ پۆلیسی دارستانی ناحیەکە دەرکرد، پاش چەند مانگێک لێکۆڵینەوەکردن لێیان لەئێستادا ئازاد کراون.
هاشم عەلی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ جەختی کردەوە: ئەو پۆلیسانەی ئێمە کە بەند کرابون، لەئێستادا بە بڕیاری دادگا و پاش لێکۆڵینەوە لێیان، ئازادبون و بێتاوانییان سەلمێنرا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان