دەنگ نێت
بەتۆمەتی کەمتەرخەمی لە دۆسیەی دزرانی بەشێک لە موچەی کارمەندانی پۆلیسی دارستانی گەرمیان لە ساڵی ٢٠٢١، موقەدەمێک و دو پۆلیسی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستانی گەرمیان حوکمدران.
رۆژی سێشەمە (۲۷ـی تەموزی ۲۰۲۱)، بەشێک لە موچەی کارمەندانی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستانی گەرمیان دزرا. روداوەکەش بەجۆرێک بو کە لیژنەی وەرگرتنی موچەی پۆلیسی دارستانی گەرمیان، دوای وەرگرتنی موچەکە لە بانکی کەلار، لە چێشتخانەیەکی ناو بازاڕی کەلار لایانداوە بۆ نانخواردن و پارەکەیان لەناو ئۆتۆمبیلەکەیاندا داناوە، لەوکاتەدا نیوەی پارەکە کە دەکاتە نزیکەی ٣٥ ملیۆن دینار، دزراوە.
هاشم عەلی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: موقەدەمێک و دو پۆلیس کە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی موچە بون لەو کاتەدا، ئەنجومەنی لێکۆڵینەوەیان لەسەر دروست بو و دواتر درانە دادگای سەربازیی.
رونیشیکردەوە: لە چەند رۆژی پێشودا دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بڕیاریدا بە حوکمدانی هەرسێکیان.
وتیشی: حوکمەکەیان بەندکردنیانە یەکی بۆ ماوەی ۲ مانگ.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواى 12 ساڵ جارێكى تر پرۆژهیهكى گهشتیاریی له كهلار كهوتوهتهوهكار
-
-
هەواڵهێشتا بڕیار لەدانانی کامیرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای کەلار- دەربەندیخان نەدراوە
-
-
هەواڵیەکێتی لەبارەی دانانی سەرۆکی شارەوانی کەلارەوە: دەستوەردان لە کاروباری حکومییدا ناکەین
-
-
هەواڵ5 بینا بۆ زانکۆی پۆلەتەکنیکی گەرمیان دروستدەکرێت
-
-
هەواڵگەرمیان؛ ١٣٧ قوربانیی ماتۆڕسکیل لە ساڵێکدا
-
زۆرترین بینراوەکان