دەنگ نێت
دواى ده‌ركردنى ١٣ كرێكار له به‌شى باخچه‌كانى شارەوانیی ناحیه‌ى رزگاریی، سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌كه ده‌ڵێت: ئه‌و كرێكارانە گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى رزگاریی، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئه‌نجامدانى كۆبونه‌وه‌یه‌كى یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێى گه‌رمیان له ناحیه‌كه، كاریگه‌رى ئه‌وه‌ى هه‌بو كه ئه‌و ١٣ كرێكاره‌ى له به‌شى باخچه‌كانى شاره‌وانى ناحیه‌كه ئه‌ركیان پاكهوانى كردن بو و دهكرابون، بگەڕێنرێنەوە سه‌ر كاره‌كانیان.
وتیشى: كۆمپانیاكه پێێ راگه‌یاندوین كه ده‌یانگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر كار، به‌ڵام موچه‌ى مانگى ١١ـیان بۆ خه‌رج ناكرێت له كاتێكدا ئه‌وان تاوه‌كو نزیك بە كۆتاى مانگی ١١ كاریان كردوه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: لە وتوێژداین بۆ چارەسەری ئەو گرفتەش، ئه‌گه‌ر موچه‌یان بۆ خه‌رج نه‌كرێت ئه‌وه یاداشتێك ده‌ده‌ینه سه‌روى خۆمان لێپێچینه‌وه له كۆمپانیا بكات، چونكه موچه‌ى ئه‌و كرێكارانه حكومه‌ت ده‌یدات نه‌ك كۆمپانیا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنازانرێت كه‌ى سایلۆى گه‌رمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا ده‌كرێته‌وه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
-
هەواڵبانكى گه‌رمیان: دانانى ئامێرى ATM ئه‌ركى ئێمه نییە
-
-
راپۆرتحەوت ساڵ لە لوتکە؛ گروپی شاخەوانی گەرمیان چۆن بوە ناسنامەی تەندروستی و بەردەوامی؟
-
-
هەواڵبازاڕی مێژویی قەیسەری کفری مەترسی لەناوچونی یەکجاریی لەسەرە
-
زۆرترین بینراوەکان