دەنگ نێت
ئه‌مرۆ ١١ ساڵ بهسهرتیرۆركردنى رۆژنامه‌نوس (كاوه گه‌رمیانی)ـدا تێده‌په‌ڕێت، برایه‌كى ده‌ڵێت: دۆسیه‌كه‌ى وه‌كخۆى ماوه‌ته‌وه و بەشدارەکانی تری تاوانەکە ئاشکرا نەکراون.
كاروان ئه‌حمه‌د، براى شه‌هیدى قه‌ڵه‌م (كاوه گه‌رمیانى) بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: دواى ١١ ساڵ له تیرۆركردنى كاوه گه‌رمیانى، تاوه‌كو ئێستا دۆسیه‌كه له دادگا ماوه‌ته‌وه و ته‌نها كه‌سێكى له‌سه‌ر ده‌ستگیركراوه و بكه‌رانی دیکەی تاوانه‌كه ده‌ستگیرنه‌كراون، کە ئێمە پێمانوایە کەسانی تری لە پشتە و کارەکە بە یەک کەس ئەنجامنەدراوە.
وتیشى: ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌و كه‌سه‌ی کە لەسەر کەیسەکە دەستگیرکراوە و حوکمدراوە، ئاماده‌ى ده‌ربڕیوه هه‌مو راستیه‌كان بڵێت و بهێنرێته به‌رده‌م دادگا بەومەرجەی پارێزراو بێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌وه‌ش نه‌كراوه.
کاوە گەرمیانی، رۆژنامەنوس و سەرنوسەری گۆڤاری رایەڵ، شەوی ٥ـی ١٢ـی ٢٠١٣ لەناو ماڵی باوکی دا لە گەڕەکی سەرکەوتنی کەلار دەستڕێژی گولەی لێ‌کرا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
لەسەر روداوەکە کەسێک بەناوی (توانا خەلیفە) دەستگیرکرا و لە دادگادا دانی بەوەداناوە ئەو تیرۆرەکەی ئەنجامداوە، دواتر بە سزای زیندانیی هەتاهەتایی حوکمدرا.
دوساڵ پێشتر کەسوکاری کاوە گەرمیانی ئاشکرایانکرد کە تاوانبارەکە پێیڕاگەیاندون کەسی دیکەی لەگەڵ بوە و ئامادەیە ئاشکرایان بکات ئەگەر پارێزراوبێت، بەڵام بەوتەی خۆیان لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچونیان لەسەر ئەم قسانە نەکرد.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان