دەنگ نێت
بازرگانێک لە گەرمیان دەڵێت: هەناردەکردنی پەین بۆ ناوچەکانی تری عێراق رێگەی پێنادرێت و تەنها بۆ بازرگانێک رێگەپێدراوە.
قادر زەندی، بازرگان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: هەمو رێکارە یاساییەکانمان تەواوکردوە بۆ ناردنی پەین لەرێگای کشتوکاڵی گەرمیانەوە و دەتوانین وەکو بازرگان پەینی کیمایی هاوردە بکەین، بەڵام گرفتمان بۆ دروست دەبێت لە بازگەی شێخ لەنگەر و ناتوانین هەناردەی بکەین.
دەشڵێت: کە بارە پەینەکان دەبەین بەرەو خوار، لە بازگەی شێخ لەنگەر لە گەرمیان کە بەدەست حکومەتی هەرێمەوەیە دەتگەڕێنێتەوە و ناهێڵێت بارەکە بڕوات بەرەو ناوچەکانی خوارو، بەبیانوی ئەوەی رێگەپێنەدراوە کە ئەمە بیانویەکی یاسایی نییە، بەڵام بازرگانی تریش هەیە رۆژی سەد بار بەرێت ئاساییە و بۆ ئەو قەدەغە نییە.
بەوتەی ئەو بازرگانە، "لە ناوچەکانی سەر بە حکومەتی عێراق نرخی هەر تەنێک پەین نزیکەی ٥۰ بۆ ٦۰ دۆلار لێرە گرانترە، بۆیە بەو شێوەیە گرفت دروستکراوە بۆ ئەم کۆمەڵە بازرگانە".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان