دەنگ نێت
به‌هۆى خه‌رجنه‌كردنى موچه‌وه، بازنه‌ى بایكۆتكردن له گه‌رمیان تا دێت فراوانتر ده‌بێت، به‌شێك له مامۆستایانى سنوره‌كه‌ش بڕیاریانداوه نه‌گه‌ڕێنه‌وه ناوه‌نده‌كانى خوێندن، ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازیش ده‌ڵێت: پێویسته مامۆستایان واژو كۆبكه‌نه‌وه بۆ بایكۆت کردن.
به‌پێى زانیارییه‌كانى رادیۆى ده‌نگ، لە دوێنێوە لە هەندێک لە فەرمانگەکانی سنورەکە بەتایبەتی نەخۆشخانە و مەڵبەند و ناوەندە تەندروستییەکان، بایکۆتی دەوام دەستیپێکردوە.
هاوکات هه‌ندێك له مامۆستایان به‌هۆى خه‌رجنه‌كردنى موچه‌كانیان بڕیاریانداوه نه‌گه‌ڕێنه‌وه ناوه‌نده‌كانى خوێندن.
نه‌به‌رد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازیی له گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: بایكۆتكردنى ناوه‌نده‌كانى خوێندن یه‌كێکە له رێگه كاریگه‌ره‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانمان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته مامۆستایان بۆ خۆیان واژۆ كۆبكه‌نه‌وه و بڕیارى خۆیان هەبێت كه بایكۆت بكەن، ئێمه‌ش هاوكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بین.
ده‌شڵێت: پێویست ناكات مامۆستا چاوه‌ڕوانى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازیی بێت، پێویسته خۆیان بڕیار بده‌ن و ده‌ستپێشخه‌رى بكه‌ن بۆ ئه‌و بابه‌ته.
بایكۆتكردنى ده‌وام له‌لایه‌ن فەرمانبەرانەوە له كاتێكدایه کە ماوه‌ى زیاتر له ٢ مانگه موچهخۆرانى هه‌رێم موچه‌یان بۆ خه‌رجنه‌كراوه و دیاریش نییە حكومه‌ت كه‌ى ده‌ست به دابه‌شكردنى موچه ده‌كات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنازانرێت كه‌ى سایلۆى گه‌رمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا ده‌كرێته‌وه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
-
هەواڵبانكى گه‌رمیان: دانانى ئامێرى ATM ئه‌ركى ئێمه نییە
-
-
راپۆرتحەوت ساڵ لە لوتکە؛ گروپی شاخەوانی گەرمیان چۆن بوە ناسنامەی تەندروستی و بەردەوامی؟
-
-
هەواڵبازاڕی مێژویی قەیسەری کفری مەترسی لەناوچونی یەکجاریی لەسەرە
-
زۆرترین بینراوەکان