دەنگ نێت
شاره‌وانى كه‌لار هاوشێوه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى خوڵ و خاشاك، خزمه‌تكردن و به‌ڕێوه‌بردن و چاكسازیكردنى باخچه‌كانى سنوره‌كه دەداتە كۆمپانیا، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى باخچه‌كانیش ده‌ڵێت: ئامانجمان لەم کارە رێکخستنەوەی بوارەکە و زیاتركردنى رێژه‌ى سه‌وزاییه.
ئارام نه‌جمه‌دین، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى باخچه‌كان له شاره‌وانى كه‌لار بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: شاره‌وانى كه‌لار له ئێستا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات به‌ڕێوه‌بردن و خزمه‌تكردن و چاكسازیكردن له باخچه‌كان بدات به كۆمپانیا به ئامانجى ئه‌وه‌ى كه ناوچه‌كه زیاتر سه‌وزبكرێت.
وتیشى: هۆكارى ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئێمه له روى ده‌ستى كار و ئامێر و پێداویستیه‌وه کەموکورتیمان هەیە، ئەمەش وایكرد هه‌نگاو بۆ ئه‌و بابەتە بنێین، چونكه هه‌ندێك کەموکورتی هەبو پێی رانەدەگەیشتین، کە بدرێت بە کۆمپانیا باشتر ده‌توانێت بیكات.
ده‌شڵێت: له هه‌مانكاتدا ده‌توانین ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ى كه‌لار كه جێگه‌ى سه‌وزاییه‌و و تاوه‌كو ئێستا نه‌مانتوانیوه سه‌وزى بكه‌ین، لە رێگەی ئەم پرۆژەیەوە سەوزی بکەین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی گەرمیان: لەسەر بەفیڕۆدانی ئاو چەندین کەسمان سزاداوە
-
-
هەواڵدواى 12 ساڵ جارێكى تر پرۆژه‌یه‌كى گه‌شتیاریی له كه‌لار كهوتوهتهوهكار
-
-
هەواڵهێشتا بڕیار لەدانانی کامیرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای کەلار- دەربەندیخان نەدراوە
-
-
هەواڵیەکێتی لەبارەی دانانی سەرۆکی شارەوانی کەلارەوە: دەستوەردان لە کاروباری حکومییدا ناکەین
-
-
هەواڵ5 بینا بۆ زانکۆی پۆلەتەکنیکی گەرمیان دروستدەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان